تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بار نەبردن
(مست. لا.) ١- قبووڵ نەکردنی وڵاغێک کە باری لێ بندرێ، جا لەبەر چەمووشی بێ یاخۆ لەبەر لاتی و کەنەفتی. ٢- (مج.) بە کەڵکی کار نەهاتنی ئینسانێک.
بار ڕاست کردنەوە
(مست. مت.) ١- یارمەتی کاروانی یا هەر کەدێکی دیکە بۆ راست کردنەوەی بارێکی لاسەنگ بووبێ. ٢- (کن.) یارمەتیدانی کەسێکی تووشی گیروگرفت و ناڕەحەتی بووبێ بە تایبەتی لە لانی پارە و پووڵەوە. ئازاد حاڵی شڕ بوو شێرکۆ فریای کەوت و باری ڕاست کردەوە.
باراش لێکردن
(مست. مت.) بردنی (باراش) بۆ (ئاش) و کردنی بە (ئارد) * باراش هاڕین.
باربەست کردن
[[بار + بەست (بەستن) کردن]]
(مست. مت.) تم: باربەستن. ٢- (مست. لا.) خۆسازکردن بۆ ئەنجام دانی کارێ. باربەستی خۆیان کردووە شەوەکی وەڕێ دەکەون.
بارخانە کردن
[[بارخانە + کردن]]
(مست. مت.)، (کئێر.) هەڵچنینی فەردە و بار (هەرچێکی بێ) لەسەریەک، لە عەمبار یا هەر جێگەیەکی ترا.
بارداگرتن
(مست. مت.) هێنانە خواری (بار) لە پشتی وڵاغ یا هەرجوورە بارەبەرێکی تر بە یەکجاری. خێرا بارەکان لەو لۆرییە داگرن.
بارسووک کردن
(مست. مت.) ١- کەم کردنەوەی قورسایی باری وڵاغ یا هەر هۆیەکی تری گواستنەوە. ئەم سەربارە داگری و هەندێ باری گوێدرێژەکە سووک کەی باشە، دەنا لەم هەورازە سەرناکەوێ. ٢- کار لە کۆڵ کەسێ کردنەوە، تەکلیف لەسەر لابردن، ئەرک کەم کردن. ئەگەر ئەم دەفتەرەیان تۆ بینووسیتەوە بارم سووک دەکەی، خۆزگە دەڕۆیشتن و باریان سووک دەکردین.
بارکردن
(مست. لا.) ١- خۆسازکردنی کاروان و (بار) خستنە سەرپشتی وڵاغان *بارلێنان. ٢- کۆچ کردنی ماڵێک یا خەڵکی شوێنێک لە جێگەیەکەوە بۆ جێیەکی دی. ماڵی مام برزۆ دوێنێ باریان کرد. دە ڕۆژی تر باردەکەین دەچینە هەواری. ((ماڵم لێرە باردەکا، دەچمە دار و بێ داری + هەرکەس تۆی ناوێ بەردی لێ بارێ)) (فۆلکلۆر). ٣- (مج.) موتڵەقی گواستنەوە و ڕۆیشتن. ٤- (مست. مت.)، (کن.) زیاد لە توانستی خۆی کار بە کەسێ ئەسپاردن بۆ جێبەجێ کردنی.
باز بردن
[[باز+ بردن]]
(مست. لا.)، (سیم.) بازد تم: بازد- (نا.)، (مک.) تم: ٢-باز.
بازاڕی مردوو
(نت) بازاڕێکی سەودا و مامەڵەی ئەوەندە کەم بێ، وەک نەبوون وابێ.
بازرە کردن
[[بازرە؟+ کردن]]
(مست.، لا.) ١- (مک.) خۆدزینەوەی کەروێشک لەناو تەماڵ بێ ئەوەی ڕاوکەر پێ بزانێ. ٢- (سن.) هەڵبەزینەوەی شتێ (گو للە،بەرد،...) لە ئەرزی و لە شوێنی دیکە وەزەوی کەوتنی. *کەوانەکردن. (سیم.) بازرەقەبەستن.
باس کردن
[[عا. كو.]]
(مست. لا.) ١-کۆڵێنەوە و دوان لە شتێ یا مەبەستێ، ٢- قسەکردن دەربارەی کەسێ یا هەرچی.
باشار کردن
[[تۆ: باشر + كر]]
(مصت. مت.) دەرەقەت هاتن، دەروەست هاتن. چارەپێکران (کارێ یا کەسێ.:ئیمپریالیزم بەهەموو هێزیەوە باشری خەباتی مللەتان ناکا. هەر چەند ئەم پەلە تووتنە بژار دەکەین باشاری گیاکەڵە ناکرێ. «... سوڵتانی ئەستەمبووڵێ دەسەری کردووم بەفەرشێکی، سەد کەسم هێناوە کەس باشاری ناکا...» (تحف ،، ب١، ل - ٣٨٧).
بافیش کردن
(مست. لا.) جۆ، خۆهەڵکێشانی درۆزنە، خۆڕانانی بێ جێ.
باقیو ساقی کردن
(مست. لا.) ئالوگۆر کردنی شتان پێکەوە و لەسەردانەوە یا لەسەر ئەستاندنەوەی.: ئەم کابرایە ڕۆژێ هەزار باقی و ساقی داەکا.، کەس تێی ناگا خەریکی چییە.
بان گردێن
«نت.»، «سیم.» تم: باگردان.
باهەڵکردن
«مست.، لا»، تم: باهاتن.:: بایەکی تووند هەڵیکرد و سەیرانەکەی لێ تێک داین.
باوبژ له زگی خۆ دەرکردن
«کن» تووڕ بوون و هەڕەشه و گوڕەشه کردنی بەقسه:: لێیگەڕێن با هەر چی باوبژی لەزگی دایه دەری کا. تێبــ.- ئەم کینایەیە له لەئەسڵا بە مانای «تڕ کەندن» ه «تم:٣- با/٣» بەڵام ئێستا ئەم مانایەی لەدەست داوه و تەنیا بۆ بە سووک حیساب کردنی کەسێک بەکار دێت، هەروەکوو هەڕەشە و گوڕەشەکانی به «تڕکەندن» دابێنن.
باوەڕ پێکردن
«مست،. مت.» ١-قسەی کەسێ بەراست زانین و هەرچی بیڵێ بە حەقیقەت دانان. ٢- قبووڵ کردنی قسه، خه بەر،... و بە ڕاست دانانی. *باوەر پێ بوون، بڕواپێکردن.
باوەڕکردن
«مست.لا.» ١- بە ڕاست زانین:: باو ەڕ ناکەم ئە م ئیشه وابێ چونکووو ئەم پیاوه درۆزنه ٢- تەقدیرکردن، دوودڵ بوون لەڕوودان یا نەدانی کارێک:: باوەڕ ناکەم هێشتا هاتبێتەوه ماڵێ ٣-دانان، به خەیاڵدا هاتن.:: قەت باوەڕم نەدەکرد ئەم کابرایه وابێ زۆر بە زیرەکەم دەزانی. *بڕوا کردن.