تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئۆردوو
[[تو. مەغوولی]]
«نا.» ۱- هەموو ئەو شەڕکەرانە یا چەکدار و سەربازانەی سەر بە دەوڵەتێک یا فەرماندەیەکن.: ئوردووی نادرشا، ئوردووی سمکۆ، ئوردووی سوور. ۲- «مجـ.» کۆمەڵێکی زۆری خەڵک کە پێکەوە جۆرە پەیوەندێکیان هەبی.: ئۆردووی پێشەنگی «کەشفی» ٭هوردوو، لەشکر، قۆشەن. «کئێر.» ئەڕتەش.
ئۆردوو بازاڕ
[[تو. کو.]]
«نتـ.» ۱- بازاڕێکی لە زەمانی کۆندا دەگەڵ ئۆردوو لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەچوو. ۲- «کنـ.» شوێنی بە ئاژاوە و هەرچی و پەرچی کە کەس ئاگای لە کەس نەبێ.
ئۆردوو بەز
[[تو. کو.]]
«مسقـ.» دابەزینی ئۆردوو لە شوێنێک بۆ حەسانەوە یا ماوەیێکی کەم.: نادرشا کە دەچوو بۆ گرتنی هیندستان لە کرمان ئۆردووبەزی کرد. ٭لەشکربەز.
با بردوو
[[با + بردوو]]
(سمف.)، (مج.) هەر شتێکی لەدەس دەرچووبێ.
بازاڕی مردوو
(نت) بازاڕێکی سەودا و مامەڵەی ئەوەندە کەم بێ، وەک نەبوون وابێ.
بەر گدوو
[[بەرگ/٢ + دروو (دروون)]]
«نفا.، سفا.» ئەو کەسەیە کە قوماش به ئەندازەی قەد و باڵای خەڵک دەبڕێ و دەیدروێ و و دەیکا به جلک. *جلدروو، خەیات «عا.»
بەربواردوو
«نت.»، «مک.» تم: بەر بوارد.
دوای کڵاوی با بردوو
(کەوتن...)، (کن.) کاری بێ نەتیجە کردن، هەوڵدانێکی نەگاتە ئەنجام.