تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئایشە گوێ درێژ
«نتـ.»، ۱- «مکـ.» یەکێکە لە و مەوجوودە خەیاڵییانەی کە لە فۆلکلۆڕی کوردیدا باس دە کرێ. ئەمەیان لە موکریان دایکان مناڵی پێ دەترسێنن، ڕەنگە هەر لەبەر ناوە سەیرەکەی بێ.: ڕۆڵە بنوو ئایشە گوێ درێژ هات. ۲- «سیمـ.»، «کنـ.» کەر.
بەروبوودرێژ
[[1- به‌ر 2+ بوو «بوون» + درێژ ]]
«ست.» حالی کار، مەسەلە یا شتێ کە زۆر بخایێنێ یا وا دیاربێ کە زۆر دەخایەنێ.:: زستان بەروبووی درێژه، بەم هاسانییانە نابڕێتەوه. تیێب- هەر وەکوو کەرتەکانی ئەم وشەیەیان لێ پێکهاتووه بۆمان د ردەخە ن، وشەی «بەروبوو» هیچ پێوەندی دەگەڵ «بەروبوو» ی به مانای «سەمەر» نییه. * درێژخایێن.