تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



دابەستن
[[دا «پێف» + به‌ستن 1] ]
«مست. مت.» 1- بەخێو کردنی گیاندارێک، «مەڕ، بزن، قەلەموون، گوێلک و...» به جۆرێکی تایبەتی، بۆ ئەوەی قەڵەو بێ و پاشان سەری ببڕن.::ماڵی کاکەحەمه دوو مەڕیان دابەستووه. 2- «مج.» ڕاگرتن و بەخێوکردنی ئینسانێک لە ماڵێک یا له هەر شوێنێکی تر بێ ئەوەی هیچ کارێ بکات.:: یا شێخ خوا سڵامەتت بکا ئەم هەموو «چەوره» یه چن دات بەستوون 3- تووند کردنی خورجین و هەگبە و ئەو جۆرە شتانه لەسەر پشتی وڵاغ و سەربانی ئۆتۆمبێل و... و...:: ئەم بەرچنه هەرمێیه لەسەر باره دارەکه دابەسته. کەڵەبابێکیشی لەسە ر سەبەته ترێکهانەوه دابەستبوو. ئەوه چییه له پاشتەڕکی ماینەکه دات بەستووه؟ 3- دەست کردن بە کارێک و واز له کاری دیکه هێنان:: هەر ئێستا نوێژمان دابەست. کوڕه «گورگ نەخۆره» ئەوە بۆ نەچووی جووتەکه دابەستی ؟ منداڵینه ئەو هەرا و زەنا زەنایه چییه داتان بەستووه؟ 4- مجادەله و جەوابه جەنگی کردن::باش نییه ئاوا دەگەڵ ئەم منداڵە دادەبەستی.