تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخر خێر
[[ عا.] ]
«ستـ.» ١- پیاوێ کە کاروبار و ژیانی بە چاکی و خۆشی دوایی بێت. ٢- کەسێ کە دوایی تەمەنی بە دینداری بەرێتە سەر● «ئاخری خێر بێ»، «کنـ.» بۆ باش نەبوونی چلۆنایەتی «ئێستا» ی کەسێ □ «وەفایی ئاخر خێر بێ دەمێکە بێ سەر و شوێنە.». // ئاخر شەڕ.
ئەهلی خێر
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر موسڵمانەتی و پیاوچاکی، پاش مردنی خوا بیبەخشێ و پاداشتی چاکی بداتەوە. ئیشاڵڵا ئەهلی خیرە.
به خێرهاتن کردن
مست. مت.» خۆشی و بێشی کردن دەگەڵ میوان یا هەر کەسێکی تر که دێته ماڵێ یا شارێک و کەیف خۆشی پێشان دان له هاتنی. تێبــ.ینی: لەم کاتانەدا ڕستەی: بە خێر بێن، به خێر هاتن، یا خوا بە خێر بێن، سەر چاوان هاتن به میوانە کە دەگووترێ. ژنانی کورد لەم بابەتەوه کەس دەسکیان له دوو ناکا. * بە خێر هێنان.
بەخێرهێنان
مست. مت.» تم: به خێر هاتن کردن:: کچم هەڵسه بڕۆ میوانەکان بە خێر بێنە.
بەخێرگەڕان
مست. لا.» گۆڕانی کارێک یا ڕووداوێک که له سەرەتاوه چاو ەنواڕی چاکەی لێ نەکرێ، یا هەر لە خۆیەوه دیار بێ که خراپه، بەڵام کاتێ ئەنجامەکەی دەرد ەکەوێ ئاشکرا دەبێ که باش بووه.:: ئەو گرتنەی بۆ بەخێر گەڕا. * «مک.» وەخێر گە ڕان.