تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاخر خێر
[[ عا.] ]
«ستـ.» ١- پیاوێ کە کاروبار و ژیانی بە چاکی و خۆشی دوایی بێت. ٢- کەسێ کە دوایی تەمەنی بە دینداری بەرێتە سەر● «ئاخری خێر بێ»، «کنـ.» بۆ باش نەبوونی چلۆنایەتی «ئێستا» ی کەسێ □ «وەفایی ئاخر خێر بێ دەمێکە بێ سەر و شوێنە.». // ئاخر شەڕ.
ئەهلی خێر
(نت.) ئەو کەسەی لەبەر موسڵمانەتی و پیاوچاکی، پاش مردنی خوا بیبەخشێ و پاداشتی چاکی بداتەوە. ئیشاڵڵا ئەهلی خیرە.
به خێرهاتن کردن
مست. مت.» خۆشی و بێشی کردن دەگەڵ میوان یا هەر کەسێکی تر که دێته ماڵێ یا شارێک و کەیف خۆشی پێشان دان له هاتنی. تێبــ.ینی: لەم کاتانەدا ڕستەی: بە خێر بێن، به خێر هاتن، یا خوا بە خێر بێن، سەر چاوان هاتن به میوانە کە دەگووترێ. ژنانی کورد لەم بابەتەوه کەس دەسکیان له دوو ناکا. * بە خێر هێنان.
ئاخێز
[[ ئا + خێز] ]
«نتـ..» حاڵەتێکە، کەسێکی دانیشتبێ وا نیشان بدا کە دەیەوێ هەڵ بستێ بەڵام هەڵ ناستێ و تۆزێ لە جێی خۆی دەجووڵێ. □ بانوو ئێد شنەفت نە جا کەرد ئاخێز بۆسا پای سەریر ئەوڕەنگ پەروێز «خانا ـ ١٤١».
ئاخێز کردن
«مستـ. لا.» هێندێک لە جێگەی جووڵان و نیشاندانی ئەوەی کە یەکێک دەیەوێ لەبەر کەسێکی تر هەڵ بستێ: کە حەسەن هاتە ژۆرێ شەریف ئاخێزێکی بۆ کرد.
بەخێرهێنان
مست. مت.» تم: به خێر هاتن کردن:: کچم هەڵسه بڕۆ میوانەکان بە خێر بێنە.
بەخێرگەڕان
مست. لا.» گۆڕانی کارێک یا ڕووداوێک که له سەرەتاوه چاو ەنواڕی چاکەی لێ نەکرێ، یا هەر لە خۆیەوه دیار بێ که خراپه، بەڵام کاتێ ئەنجامەکەی دەرد ەکەوێ ئاشکرا دەبێ که باش بووه.:: ئەو گرتنەی بۆ بەخێر گەڕا. * «مک.» وەخێر گە ڕان.
بەخێو کردن
مست. مت.» گەورەکردن و پێگەیاندنی منداڵ، لە لایان دایک و بابیەوه. «کوڕم بەخێو کرد به نوقڵی شاری + ڕەزاشا گرتی وکردیه ئیجباری» «فولکلۆر» .2- هەڵگرتنەوەی منداڵێکی فڕێ درابێ یا دۆزینەوەی منداڵێکی وون بووبێ یا کەسی نەبێ و گەورە کردن و پێگەیاندنی:: هەتیوێکی بێ دایک و باب بوو خات نازدار به خێوی کرد. ئەوەتا ئەمەگی دەداتەوه. مام بارام به مەلۆتکەیی له مزگەوت دیبوویەوه و به خێوی کردووه. 3- ڕاگرتن و خاو ندنەوەی گیاندارانی دیکه.:: خوالێخۆشبوو نەجمەددین مەلا پشیلەی به خێو کردن، له سیتەک تووتکه تانجیەکم بەخێو کردبوو. 4- ئاگاداری کردنی کشتوکاڵ و گژ و گیا و پێگەیاندنیان:: کاک ئیحسانی کەرکووک هە ر خەریک بوو گوڵی بەخێو دەکرد.* «سن.» بەخوێ کردن. «بک.» خودێ کرن. «سیم.، مک.» پەروەرده کردن.