تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەختیار
[[1-به‌خت/1+یار]]
ست.» 1-تم: بەختەوەر:: خۆی بە بەختیار دەزانێ. 2- ناو بۆ نێرینه.
بەختیاری
[[به‌ختیار+2-ئی]]
حمس.» 1- حاڵەتی کەسێکی خاوەن بەخت و بەختەوەر.:: بە ختیاری لەمە زیاتر چۆن د بێ؟ 2- ناوی عەشیر تێکی گەوره و ئازایه، عەشیرەتی لووڕی گەوره. تێبــ.ینی: گومانم لەوەدا نییه که ناوی ئە م عەشیر ەته پەیوەندێکی دەگەڵ «بەخت» و «یار» دا نییه که وشەی بەختیاری ئیمڕۆ هەیەتی و باش دە زانین وشەیێکی تازەیه، بەڵام بە دووری نازانم که ئەم ناوه له «ئەپا خذیذره، ئەپاختەره» ی ئاوێستایی به مانای «باکوور= شیمال» که له زمانی پەهلەویدا بۆته «ئەپاختە ره» کەوتبێتەوه. «تم: معین، بورهان، ج1، ل-204» .
بەختەبەران
[به‌خت/1+3-ئه/2+به‌ران]
نت.» بەرخێکه له دوو ساڵ گە ورە تر بێ و خاو ەنی هەڵیبژاردبێ له دوا ڕۆژا ببێته «بەران»، بەڵام هێشتا نەزانێ لەکاتی خۆیا بۆ «بەران» د ست دەدا یان نا.
بەختەوەر
[ به‌خت/1و 2+ئه‌وه‌ر]]
ست. مک.» خاو ن بەخت، کەسێ بەختی هەبێ.:: منداڵی بەختەوەرییه * «کعر.» بەختیار.
بەختەوەری
[[به‌ختەوەر+2-ئی]]
حمس.» تم: بەختیاری /1.
بەدبەختی
حمس.» ئەنجامی بێ ئیقباڵی.
١- ئیختییار
[[عا.: اختیار]]
(نا) ١- دەسەڵات، توانست و دەست بەرەڵڵایی بۆ کردن و نەکردنی کاران. پاشام ئیختییارتان هەیە دەتوانن بشمانکوژن. ٢- سەرپشک بوون. ئیختییاری خۆتە چۆنت پێخۆشە وابکە. بە ئیختییاری خۆت کامەت بە باش زانی ئێمەش ڕازین. تێبــ.- لە کوردستانی ئێران، ئەم وشەیە ئەگەر بە ڕاوێژێکی مەیلەو گاڵتە و بارەوسەر سوڕمانەوە بگوترێ مەبەستەکە پێچەوانە دەکا و بۆ ئەو کەسەی قسەی دەگەڵ دەکرێ بێ دەستەڵاتی دەگەیەنێ.
٢- ئیختییار
(نا.)، (کعر.) ١-پیر، بە ساڵاچوو. ٢- ڕیش سپی، کەیخودا. ((هەر لە گەورەیان هەتا مندالان، هەر لە منداڵان هەتا ئیختییاران)) (تحفە: ج٢-٢٦٢) ئیختییار و موختاری دێیەکە شایەتی بۆ دەدەن. تێبــ.- وا دیارە ئەم وشەیە لە تەشکیلاتی عوسمانی کەوتۆتەوە ڕەنگە لە پێشداهەر بەو کەسانە گوترابێ کە بۆ پێوەندی دەگەل کاربەدەستان و ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری خەڵک دەست نیشان دەکران، جا چونکە ئەوانە زۆریان بەساڵاچوون بۆیە مانای (پیر و ڕیش سپی) شی لێ کەوتۆتەوە.
بانگی بێ وەخت
«نت.» تم: بانگی بێ واده.
بانگی ناوەخت
«نت.» تم: بانگی بێ واده.
بەخت وەرگەڕان
[[ بەخت+وه‌‌رگه‌ڕان]]
مست. لا.»، «مک.» چەواشەبوونی ئەحواڵی کەسێک لەباشی ڕا بۆ خەراپی.::دە ک ڕەببی تەخت و بەختی و رگەڕێ
1-بەخت
[[په: به‌خت]]
هێزێکی نادیاره، ئادەمیزاد له زۆر کۆنەوه بۆ خۆی ڕەچاو کردووه و لای وایه هەر چاکه و خراپەی بەسەری دێ لەو هێزەوەیه.
2-بەخت
نمس.» تم: بەخت کردن، تێبــ.ینی: آ) بەلای منە وه ئەم وشەیه و «بەخشین» و «بەشینەوه» و «پەخش» و «بەش» هەموویان له سەرچاو یەکەوە کەوتوونەتەوه و لە ڕێگای گۆڕان و گەشە کردنا به قۆناغی زمانی «پەهلەوی» دا تێپەڕیون که قۆناغی پێش قۆناغی ئێستای زمانی کوردییه و لێک ترازاون و هەر لکەی ڕچەی تایبەتی خۆی گرتۆتە پێش و مانای جۆربەجۆریان هێناوەته گۆڕ. ئەم وشەیە و «1- بەخت» له سیغەی مەفعوولی ئا وێستاییدا «بەخته» ماونەوه و تۆزێ گۆڕانیان بەسەردا هاتووه و ماناکەشیان دژ وەستاوه. ب» ئەم وشەیه به تەنیایی لەزمانی کوردیدا دەکار ناکرێ و به هۆی فیعلی مساعدی «کردن» مەسدەری «بەخت کردن» لێ داتاشراوه.
ئێوارە وەخت
(نت. ست.) ١- کاتی ئێوارە. ٢- (مج.) درەنگ وەخت. ((ئێوارە وەختە، جرپن بە بەختە)) (خا. پەند-٧٢). تێبــ.- ئەم وشەیە ئەگەر (مبتەدا) بوو ناوە و ئەگەر بە دوای ناوێکیشەوە هات سفەتە. * ئێوارە وەختە.
ئەخت و چار
«نتـ.»، «مکـ.» هەوڵ و تەقەلای زۆر.: هەر چەندی ئەخت و چارم کرد، بێ فایدە بوو دەگەڵم نەهات و نەهات. تێبــ.ینی: وەکوو دەبینن ئەم وشەیە لە دوو کەرت پێکهاتووە، کەرتی دووهەمیان «چار» ڕوون و ناسراوە. بەڵام ئەخت وشەیەکە تەنیا لە موکوریان و ئەویش هەر لەم وشە «موڕەککەب» ەدا بیستراوە و زۆریش بە کار دەهێنرێ، جا لە بابەت ئەسڵەکەیەوە دوو ڕێی دەچێتێ: ۱- لە وانەیە «عهد» ی عەڕەبی بێ و جەڕابێ، کە ئەمەیان بە لای منەوە ئیحتیمالێکی کز و بێ هێز و پێزە. ۲- لە کوردستانی تورکیا «ئەختی، ئاختی» ناوە بۆ پیاوان، حاجی ئەختی «محەممەد ئەختی مەحامی_باڤێ تووژۆ_» یەکێک بووە لە ناودارەکانی شۆڕشی شێخ سەعید[تمـ: دۆزا کوردستان: زنارسڵۆپی «خوالێخۆشبوو: قەدری بەگ جەمیل پاشا» _لاپەڕە۸۲]، قەدری جان دەڵێ: «دەستێ کو ئەختی هەڵدایە سەردار+چاڤاتە هەژاند ئەو دەستێ گەمار» ۳- «... دەپشکی ۸۱ی «ئابان یەشت» داهاتوە کە «ئۆئیشتە» لە بنەماڵەی «فریانە» قوربانی بۆ «ئەناهیتە» کرد و لێی پاڕایەوە کە بەسەر «ئەختییە» ی سەرکێش دا زاڵی کا» «تمـ: پد، یگد. جـ- ۲_۳۹۳»، هەر لە پەراوێزی ئەو لاپەڕەیەدا پرۆفسۆر «پوورداوود» ئاوا دەڵێ: «داستانی «یۆشت فریان» و «ئەخت» مەوزووعی کتێبــ.ێکی پچووکی پەهلەوییە. «ئەخت» ی جادووباز بە سوپایێکی زۆرەوە هاتە شارێک و گوتی شارەکە خاپوور دەکەم ئەگەر کەسێ نەبێ بتوانێ ۳۳مەتەڵی من هەڵبێنێ. یەکێ لە پیاوچاکان کە «یۆشت فریان» بێ وەڵامی هەموو پرسیارەکانی دایەوە و «ئەخت» لە وەڵامی سێ پرسیاری «یۆشت فریان» دا، داما و کوژرا.». «ئەختییە» کە لە ئاوێستادا ناوی جادووگەرێک بووە، ئێستاش لە کوردستان هەر ناوە، جا ئەگەر بڵێین هەرتکیان یەکن لەوانە نییە لە ڕاستی لامان دابێ. «ئەختییە» خۆی لە قالبی سفەت و ئیسمی مەنسووب دایە و دوور نییە لە کاتی خۆیدا وەکوو لەقەب و مانای: زۆرزان، لێزان، فێڵباز و.... درابێ بەو «جادووگەر» ە ئێستا خۆشی و ماناکەشی لە بیران چوونەوە و «ئەخت» ی موکریانییان لێ بە جێماوە.
بەخت ڕەش
[[ به‌خت / 1+ ڕه‌ش]
ست.» 1- تم: بەدبەخت. «ڕەشه بەختم بە خەڵک سەگ دەوەڕێ»، «ڕەشەمێ بوو، به من پشیله وە ڕی» «پیرە مێرد» 2- ئافرە تێکی شووی کردبێ و له ما ڵو مێردی ناڕازی بێ. «د ەک بەخت ڕ ش خۆی.... بۆ مێردی کردی.» .
بەخت کردن
[[ 2- به‌خت + كردن] ]
مست. مت.» له دەست دەر کردنی شتێک، ماڵی خۆ بێ جێ تەخشان پەخشان کردن، دۆڕاندن لە قومارا. ئەو هەموو ماڵەی بۆ بەجێ مابوو ساڵێ وەرنەسووڕابۆوە هەمووی بەخت کرد. هەزار دیناری بە پۆکەر بەخت کرد.
بەدبەخت
[[په:ڤه‌تبه‌خت]، [به‌د/4+1-به‌خت/1]]
ست.» ئەو کەسەی دەست بۆ هەر کارەی دەبات بە دەستیەوە نایەت، کەسێکی بەختیار نەبێ. * بێ ئیقباڵ، بێ تاڵع، بێ شانس.
بەربەخت
[[1-به‌ر/4+1-به‌خت /1]]
«نت.» کچێکی وادەی مێردکردنی هاتبێ.
خۆبەخت کردن
[[1-به‌خت/1ڕه‌ش]]
مست. لا.» گیانی خۆ دۆڕاندن، سەر له ڕێگای شتێکا دانان. مردن لە پێناو نەتەوه