تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بنه جوو
[[عا.كو.]]
«نت.»، «مک.» تم: بنجوو.
باران ببارێ ئاشم دەگەڕێ، باران نەبارێ جووتم دەگەڕێ
(کن.) دنیا هەرچۆنی بسووڕێ کاری من پەکی ناکەوێ.
بەرەجووت
[[4_ به‌ر/1+3_ئه/2+جووت]]
«نت.» هەموو حاسڵاتێکی جووتێرێک له کەژێکدا له جووت و گاوکاری خۆی کۆی دەکاتەوه.* «سن.» بەربێڵ، بەرەجفت.
ئەڕجوو
[[=عا.: ارجوا «تکادەکەم» ]]
تکا، خواهیشت. «ئەوەند ئەڕجوو دەکا نالی کە جارجار» «بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان» «نالی: کۆڕ- ۳۲۰» # «... شا بەسم لەسەر بکە ناز و ئەڕجووان...» «تحفە: جـ۱- ۲۰۴»
بنجوو
[[. عا. كو ]، [بن=ابن+جوو]]
«کعر.»، «نت.»، «ست.» حاڵی کەسێکی بنەچەکەی جوولەکە بن و خۆی مسوڵمان بووبێ. * «مک.» بنەجوو.