تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیمجار
[[ئیم + جا (جار)]]
(بنت.) تم: ئەوجا.
ئینجار
(بنت.) تم: ئەمجار، ئەوجا.
ئینجارەکانێ
[[ئینجار + ئە + کە (ئم: تەعریف) + ئان +ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجارەکە
[[ئینجار + ئە +کە (ئم.)]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجانە
[[؟]]
(نا.)، (کعر.) قاپێکی سواڵەتە بنەهوڵی تێدا دەچنن. * (کئێر.) گوڵدان.
ئینجاکوو
[[ئینجا + کوو+کەوا]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا.
ئینجاکوونێ
[[ئینجاکوو + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئەمجار. ئەوجا. تێبــ.- وا دێتە بەرچاو کە (ئینجاکوو) بۆ حاڵەتی (مفڕەد) و (ئینجاکوونێ) لە حاڵەتی (جەمع)دا بەکارهاتبێ، ئەگەرچی ئێستا هیچ فەرقیان ناکرێ.
ئیڕتیجاع
[[عا.]]
(نا.)، (کئێر.) ١- بۆ دواوە گەڕانەوەی شتێک، وەکوو پێشوو لێهاتنەوەی. تێبــ.- لە فیزیا و کیمیادا باسی هەندێ ئامراز و ماددە هەیە کە ئەگەر لەبەر یەکیان بکێشینەوە (سپرینگ، لاستیک...) یا ڕێکیان بگوشین (ئیسفەنج...) هەر کە دەستیان لێ بەردرا دەگەڕێنەوە دۆخی پێشوویان. جا ئەم وەکوو خۆ لێهاتنەوەیە پێی دەڵێن ئیرتیجاع. ٢- (مج.)، (تت.) بەربەرەکانی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی کۆمەڵ و هەوڵ و تەقەلا بۆ ئەوەیی ڕێژیمی سیاسی و سیستمی ئابووری کۆن لە جێی خۆیان بمێنن. *(کعر.) ڕجعیەت، کۆنەپەرستی.
ئیڕتیجاعی
[[عا. کو.]]
(س.)١- حاڵی ئەو شتە ماددیانەی ئەگەر ڕابکێشرێن یا ڕێک بگوشرێن، بە لاچوونی ئەو هێزەی وای لیکردوون، وەکوو خۆیان لێ بێتەوە. لاستیک ماددەیێکی ئیڕتیجاعییە. ٢- (مج.) آ) ئەو کەسەی دژی پێشکەوتن و شۆڕشە و بۆ ڕاگرتن یا گێڕانەوەی ڕێژیمێکی کۆن تێدەکۆشێ. *(کعر.) ڕیجعی، (کئێر.) موڕتەجیع. کۆنە پەرست. ب) ئەو بیروباوەڕانەی ڕێگای پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و ڕێژیمی نوێ دەبەستن. * کۆنەپەرستانە.
ئێکجار
(بنت.) تم: ئێجگار.
ئەمجار
(نت. بنت.)، (کعر.) ١- ئەم کەڕەتە، ئەم دەفعەیە. ئەم جارەش لەبەر خاتری عەبە وازی لێ بێنە. ئەمجار نۆرەی ئەم بەزم و ڕەزمەمانە. ((وتیان، هەرچەند خوێن کەوتە بەینەوە)) ((ئەمجارە هاتووین ئاشتت کەینەوە)) (پیرەمێرد-١٨٤) ٢- پاش ئەمە، دوای ڕووداویک. ((... ئەمجار پیرۆتیش هەر چەندە وەیسە تەقەلای دەدا نەهێڵێ کاربکا کەلکی نەدەگرت...)) (قزڵجی: پێکەنین-٨٠) ٣- تم: ئەوجا. *ئەمجا، ئەوجا،ئەوجار، ئینجا، ئینجار، ئینجارەکە، ئینجارەکانێ، ئینجاکوو، ئینجاکوونێ.
ئەنجام
[[پە: هەنجام]]
(نا.٩.دوایی، نەتیجە، ءاقیبەت. ئەم کارە ئەنجامێکی چاکی نابێ، دیاربوو ئیشەکەیان ئەمە ئەنجامێتی.
ئەنجامە
(نت.)، (کعر. سن.) پارچە ئاسنێکی دوولەتە کە بەسەریەکا دەنوشتیتەوە، دەرگا و پەنجەرە بە چوارچێوەوە دەبەستێتەوە، گەلێ جۆری هەیە *(مک.) لاولاوە. تێبــ.- ئەم وشەیە لە زمانی فارسیدا ئەویش هەر لە قامووساندا (ئاهەن جامە)یە کە شکڵێکی کۆنتیر وشەکەیە و لە زمانی کوردیدا پلەیەک زیاتر لێک و لووس بووە و دەنگە سستەکانی سەنگ و سووک کراون. یەکەندەردوو وا دیتە بەرچاو کە (ئاهەن جامە) لە دوو کەرتی: (ئاهەن =ئاسن) و (جامە= کراس) پێکهاتبێ سەرەڕای ئەوەی کە (کراسی ئاسن) هیچ پێوەندێکی دەگەڵ ئەو شتە نییە کە ناوی نراوە (ئەنجامە یا ئاهەن جامە)، ئەگەر لە ڕاستیدا کەرتی یەکەم وەک بەڕوالەت دەردەکەوێ (ئاهەن) بوایە دوبوایە وسەکە بێ سێ و دوو لە کوردیدا ببێتە (ئاسنجامە). من واتێدەگەم پارچەکانی ئەم وشەیە ئاوابن: [ ئان (ئا+هەن) + جام + ئە] کە هەریەکیان بەجیا باس دەکەین. آ) ئا- پێشبەندێکی ئاوێستاییە (مانای: بە، لەکن، دەگەڵ، لەسەر و سەرەوەیە و هەندێ جار لەپێش وشەیەکدا دێ بەڵام کار ناکاتە سەر مانای... بۆیە دەتوانین بڵێین ئەم پێشبەندە بۆ بەهێز کردنی مانای هەندێ وشەیە)) تم: (ئەورەنگ: بەهرام-١٧٥). ب) هەن- ((... پیشبەندە و مانای: پێکەوە دەگەڵ، هاو، دەدا)) (سەرچاوەکەی پێشوو-٢٤٧). ج) جام- ئەم وشەیە لە (گەم، گام)ی ئاوێستایی ڕا جەڕاندراوە کە ((... گەم (=جەس) بە مەعنای هەنگاو هەڵێنان، -گەیشتن... و نیزیک بوونەوەیە)) تم: (پد، یگد، ج٢-٥). لە موکریان (گاو) بە پارچە ئاسنێکی بچکۆڵە (بەقەدەر بزمارێ) دەڵێن کە لەت و کوتی (چینی) شکاوی پێ پێکەوە دەلکێنن. بەم جۆرە وشەکە بەتێکڕایی مانای: پێک گەیشتن، پێک گەیاندن دەدا و پڕ بە پێستی ئەو ئامرازەیە کە دەرگا و چوارچێوە پێک دەگەیەنێ و ئەم وشەیەی بۆ کراوە بە ناو.
ئەوجار
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجارەکە
(بنت.) تم: ئەوجا. ئەوجار نۆرەی ئەو بەزم و ڕەزمەیە.
ئەوجاڕ
[[؟]]
(نت.)، (سەردەشت) نیسبەت و پێوەندی دوو ژنان دەگەڵ یەکتری، کە شوویان بە دوو برایان کردبێ. *هەوگیان، هێوەرژن. تێبــ.- من بۆ ئەوە دەچم کە (جاڕ) عەرەبی بێ کە بە مانای هاوسێیە.
بامجان
«نا»، «سن»، تم: بایینجان/١-ب.
بایینجان
[[؟]]
«نا.» ١- ا» گیایەکی دەسچێنی ساقەت ئەستووره، گەڵای پان و درێژۆکەیه گووڵی وورد و بنەوشه، ساڵه و ساڵ بۆ خاتری بەرەکەی د ەچێندرێ، تۆوێکی زەردی وردی هەیه. ب»، «کعر» بەری ئەم گیایه کە زیاتر درێژۆکەیه بە شکڵی خەیار، ڕەنگی پێستەکەی بنەوشی مە یلەو ڕەشه و بەشێوەی جۆر بە جۆر - چێشت، سوورکراوه، ترشیات، مرەبا- دەخورێ. *«مک.» بایینجانی ڕەش - «سن.» بامجان. ٢- «مک.» ١» گیایەکی دەسچێنی یەکساڵەیه گەڵای گرنج گرنج و بۆ نخۆشه. ب» میوەی ئەم گیایه، سوور و گۆشتن و خڕه «هەندێ جار بە ڕ نگی زەردی کارەبایی وبە شکڵی هەرمێ دەبیندرێ» تامی ترشە، دەکرێته چێشتەوه، بەکاڵی و به برژاوی دەگەڵ کەباب و هەروهەها به زەڵاتە ش دە خورێ. *«مک.» بایینجانی سوور. «بک.» باجانی سوور. «کعر.» تەماته. «سن.» بامجان فەرەنگی.
بایینجانی سوور
«نت.»، «مک.» تم: بایینجان /٢-ب.
بایینجانی ڕه ش
«نت.»، «مک.» تم: بایینجان /١-ب.