تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئێسکی خواتەوە
(کن.) بمرێ. جنێوێکە لە ناو ژناندا باوە، پیاو نایڵێن *ئێسقانی ڕەش بێ، ئێسکی مرێ.
ئەستەویر
«سـ.»، «هلـ.» تمـ: ئەستێوور.
ئەموستەویلە
[[ئەموست+ئە+ویلە= ئیلە]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
ئەنگوستەویلە
[[ئەنگوست+ئە+ویلە (ئیلە)]]
(نت.) تم: ئەنگوستیلە.
بابانت کوێر بێتەوە
(کن.) تم: بابانت خرابێ.
بە ئاواتەوەبوون
چاوەڕێی پێکهاتن و جێ بە جێ بونی مەبەستێک بوون: بە ئاواتەوەیە جارێک بچن سەری لێ بدەن.
بە ئەهمیەتەوە سەیر کردن
(کەسێ، کارێ، شتێ) تم: ئەهمیەت پێدان.
بە بایە و بە بارانێ لە عومری بەفری کەم دەبێتەوە
(کن.) بە هەر بارێکدا بێ هەر زیان دەبینێ، کارێکی لە هەموو سەرێکەوە زەرەربێ.
بەتەوسەوه
[[به‌/8+ته‌وس+3-ئه‌وه/]]
بنت.» قسە کردن بەشێوەیەکی وا که بۆنی گاڵتە پێکردن و به سووک تەماشاکردن و تانووتی تێدا بەدی بکرێت.
بەختەوەر
[ به‌خت/1و 2+ئه‌وه‌ر]]
ست. مک.» خاو ن بەخت، کەسێ بەختی هەبێ.:: منداڵی بەختەوەرییه * «کعر.» بەختیار.
بەختەوەری
[[به‌ختەوەر+2-ئی]]
حمس.» تم: بەختیاری /1.
بەدەستەوه
«ست.» 1- ئاماده و حازر بۆ ڕاپەڕاندنی کاران.:: نیگەران مەبه ئەم پیاوه هەمیشه به دەستەوەیه و چی پێ بڵێین وا دەکا. 2- بەلاوەنراو.:: سێ جار هەشت بیست و چوار، ئەوە چوار دوو به دەستەوه.
بەدەستەوەدان
«مست. مت.» 1- تەسلیم کردنی کەسێک که پەنای بردبێته بەر کەسێکی تر. به غەنیمەتەکەی:: قەت باوەڕ مەکەن به دەستمانەوه بدا. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه زیاتر بۆ کەسانێکی له ترسی حکومەت خۆیان شاردبێتەوه، بەکار دە هێندرێ. 2- تەسلیم کردنی هەر شتێک به کەسێکی تر:: زۆر گیان سەخته ڕوح به دەستەوه نادا به دەستییەوه نەدەدا به زۆر لێمان ئەستاند.
بەدەستەوەگرتن
«مست. مت.» 1-- هەلگرتنی شتێک به دەست به جۆرێکی وا کە دیار بێ:: چەمەدانێکی به دەستەوه گرتبوو دەچوو بۆ گاڕاژ، کاغەزێکی شڕی زەردی به دەستەوه گرتبوو هەر تاوەناتاوێ دەیگووت: ئەوەتا بەڵگەی تاوانت. پا شان بۆم دەرکەوت «خەونامەی سەید ئەحمەدی مەدینه» یه. 2- «مج.» شتێک کردنه بەهانه بۆ کردن یا نەکردنی کارێک:: ژیر کردنی منداڵەکەی به دەستەوه گرتووه و خۆ ده هیچ کارێکی دیکه ناگەیێنێ.
بەدڕەتەو
[[به‌‌د/4+ڕه‌ته‌وه]]
ست.»، «سن.» تم: بەدڕە سەن.