تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێک بەردان
[[ تێك «ده‌_یه‌ك» +به‌ردان]]
، «مست، مت» 1- هاندانی دوو یا چەند کەس یا چەند دەسته ئینسان یا گیانداری تر و بەگژ یەکیا کردنیان:: ئەو قسانەت بۆیەیه تێکمان بەردەی. 2- «مج» فیتنەیی کردن.
تێک بەر بوون
[[تێك «ده+یه‌ك» + بەربوون]]
«مست.، مت.» چڕژانه ناو یەکتری دوو دەسته گیاندار بە نیازی شەڕ و دوژمنایەتی.:: چوومەوە ماڵێ منداڵەکان تێک بەرببوون. لەشکەری «مامەش» و «دێبوکری» یان له دەشتی «مەحمەشه» ی تێک بەربوون. تێبــ.ینی: ئەم وشە یه وەختێک دەکار دەکرێ کە ئەو کەسەی قسە دەکا، لەکارە که ناڕازی بێ و به چاوی سووک تەماشای بکا.
تێک بەستن
[[ تێك «ده+ یه‌ك» بەستن]]
«مست. مت.» 1- گرێ دانی چەند گیاندار یا شت به هۆی گوریس، زەنجیر و...،:: جاران پیاو خراپ و سەگیان تێکدەبەست، ئێسترێک و گوێدرێژێکی تێک بەستووه ئەوه گۆیا جووت دەکا. 2- «مج.» وەکوو یەک حیساب کردنی دوو یا چەند ئینسان بۆ مەبەستێکی تایبەتی نابێ، نابێ بایز و باپیر تێک بەستن.
تێک هەڵەنگووتن
[[تێ (دە+یەک) + هەڵەنگووتن]]
(مست. لا.)،(مک.) ١- تووشی یەکتر هاتنی دوو یا چەند کەس و دەستە و لەشکر.
برۆ تێکنان
«مست. لا.» گرژ کردن و وێک هێنانەوەی هەردوو «برۆ» یان به نیشانەی ناڕازێتی له کردەوەیێ یا پێ خۆش نەبوونی قسەیەک.:: قسەکانی به کەیفێ نەبوو برۆی تێکنا. هەتا دەی بینی برۆی تێکناوه.
ئاقڵ تێکچوون
«مستـ. لا.»، «عا. کو.»، «مکـ.» ١- شێوانی ئاقڵ، لە دەست چوونی هەستی تێگەییشتن و سەرەودەر کردن لە کاران، لێک نەکردنەوەی چاکە و خراپە.. ٢- «کنـ.» شێت بوون، خەرفان.
بوخچه تێکنان
«مست. مت.» پێچانەوەی کەلوپەل لەناو «بوخچه» یێکدا، بۆ هەر مەبەستێ بێ.
ئێستێکانێ
[[ئێستێ + کە (ئم.) + ئان + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.
ئێستێکێ
[[ئێستێ + کە (ئم.) + ئێ]]
(بنت.) تم: ئێستە.