تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیتتیهام کردن
[[عا. اتهام+ کو: کردن]]
(مست. مت.) تاوان وەپاڵ کەسێک دان.
ئیشتیها
[[=عا.: ئیشتیها]]
(نا.) تم: ئیشتییا.
ئینتیهازی
[[=عا.: ئینتیهازی]]
(س.)،(کعر.) کەسێکی لە فرسەت بگەڕێ و چۆنی بۆی هەڵسووڕێ ئامانجی خۆی وەدی بێنێ. کەسێکی مەبەستی هەر جێبەجێ بوونی کاری خۆی بێ بە هەر وەسیلەیەک بێ. * ئۆپۆڕتۆنیست. هەل پەرست، هەڵمەتەکاسە.
ئینتیهازێتی
[[عا. کو.]]
(حمس.)،(کعر.) کارێکی ئینسانی هەڵمەتەکاسە و فرسەت تەڵەب دەیکا. * (کئێر.) ئۆپۆرتونیسم.