تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



به تین
ست.» 1- گەرم:: ئەم سۆبەیه زۆر به تینه، هەتاوی بەغدا هێنده به تینه گۆشت دەبرژێنێ. ٢- (مج.) بەهێز. بەقەوەت..
ئیستیناف
[[عا.: دەست پیکردنەوە، تێ هەڵچوونەوە]]
(نا.) ١- (کئێر.) قۆناغی دووەمی دادگا، دادگایەکە بۆ جاری دووەم تەماشای کێشەیەک دەکا کە دادگایەکی تر لە پێشدا حوکمی تێدا دابێ. ٢- (کعر.) قۆناغی پاش قۆناغی دادگای تەمیز.
ئیستینتاق کردن
[[عا.: ئیستینتاق + کو: کردن]]
(مست. مت.)، (کئیر.) وەقسە هێنان، پرسیار لێکردن، سواڵ و جواب کردن دەگەڵ کەسێ ٠بۆ ڕوون کردنەوەی مەسەلەیەک)، قسە لێ دەرکێشان. *(کعر.) ئیفادە وەرگرتن.
ئیستینکاف کردن
[[عا.: ئیستینکاف + کو: کردن]]
(مست. لا.) ١- بە عەیب زانینی کارێ. ٢- سەرکێشی کردن، نەکردنی کارێک. هەر ئیستینکاف دەکا قسەشی دەگەڵ بکا، کەوایە ئیستینکاف دەکەی؟
ئیعتینا پێکردن
[[عا.: ئیعتینا + کو: پیکردن]]
(مست.،ت.) ١- گوێ پێدان، ئەهمیەت پێدان. ٢- ئاووڕ لێدانەوە، ئیعتینا بەم جۆرە شتانە ناکا. هەر ئیعتیناشی پێ نەکرد. دەبێ ئیعتینای پێ بکەی.