تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیحتیلام بوون
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) شەیتانی بوون، لە خەوا ئاو هاتنەوە.
ئیختیلاف
[[=عا.:اختلاف]]
نا.)، ٠کئێر.) ١- یەک ڕانەبوونی دوو یا چەند کەس یا هەیئەت دەگەڵ یەکتری. ٢- جیاوازی چەندی و چۆنی دوو یا چەند شت دەگەڵ یەکتر. ئەم ئیختیلافەی مەنگوڕ و مامەشان هەر نابڕێتەوە، ئەمە لەکوێ و خەنجەری مام پیرۆتی لەکوێ هێندەی ئەرز و ئاسمان ئیختیلافیان هەیە. تێبــ.- جەمحی ئەم وشەیە (ئیختیلافات)ە. ئەو هەموو ئیختیلافاتەی ناو دەوڵەتان هەروا بە هاسانی لابەلا ناکرێ.
ئیستیلاح
[[=عا.: ئیستیلاح]]
(نا.)، (کئێر.) وشە یا ڕستەیەکە کە بۆ مەبەستێکی تایبەتی تەرخان دەکرێ. زاویەی قاییمە ئیستیلاحێکی هەندسەیە، تەقاندنی ئاتۆم ئیستیلاحێکی فیزیکییە، دەستنوێژ ئیستیلاحێکی دینی ئیسلامە.
بە ئیستیلاح
(کئێر.) گۆیا، هەروەک دەڵێن، وەکوو دەگوترێ. تێبــ.- زیاتر بۆ گاڵتە کردن بە قسەی کەسێ یا بە ڕاست نەزانینی بەکاردێت. بە ئیستیلاح تۆبەی کردووە ئیتر قومار ناکا.