تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیتتیفاق
[[=عا.: اتفاق]]
(نا.)، (کئێر.) ١- رێکەوت، سدفە. ٢- ڕووداو، حادیسە. ئیتتیفاقێکی سەیرە.
ئیتتیفاق کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.) ١- قسە کردنەیەکی دوو یا چەند کەس لە مەسەلەیەکدا. ٢- ڕێکەوتنی دوو یا چەند کەس یا هەیئەتی کۆمەڵایەتی و دەولەت بۆ مەبەستێک.
ئیستیفادە کردن
[[عا.: ئیستیفادە + کو: کردن]]
(مست. مت.) ١- کەڵک وەرگرتن، فایدە وەرگرتن (لە کەسێ یا شتێ). ٢- قازانج کردن ( لە سەودا و مامەڵە، وەزیفە و هەموو جوورە چالاکێکی لەم بابەتە، بە ڕەوا و ناڕەوا). ئەم هەموو دەرمانەم خوارد هیچ ئیستیفادەشم لێ نەکرد، لەم دەستە کڕی و لەو دەستە فرۆشتییەوە سەد دیناری ئیستیفادە کرد.
ئیلتیفات
[[=ءا: ئیلتیفات]]
(نا.)،(کئێر.) ڕوخۆشی، ئاوڕی لوتف و مەرحەمەت، میهرەبانی. ئیلتیفاتیان زیاد بێ. زۆر ئیلتیفاتی دەگەڵ کرد. قوربان بێ ئیلتیفاتی مەفەرموو. دەگەڵ بێ ئیلتیفاتیمان نەکردووە. ((دەڵێن: قوربان بە سایەی ئیلتیفاتی تۆوە هاتین بەکارە)) (تحفە؛ ج ٢- ١٢).