تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیشتیبا(ه) کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کئێر.) ١- لە حیسابدا سەهوو کردن. ٢- لە کاراندا بە هەڵەچوون.
ئیشتیباه
[[=عا.: ئیشتیباه]]
(نا.). ١- (کئێر.) سەهو، غەڵەت. میرزا ڕەشید هەمیشە لە حیسابدا ئیشتیباهی هەیە. ٢- (کعر.) شک، گومان، دوودڵی.
ئیعتیبار پێ کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کئێر.) باوەڕ کردن بە کەسێ لە هەر بابەتێکەوە بێ.
ئیعتیبار کردن
[[عا. کو.]]
(مست. لا.)، (کعر.) بە حیساب هێنان، لە قەڵەم دان. ئیعتیباری کەن من هەر نەبووم، وای ئیعتیبارەکە پیاوێکی کوشتوە و خۆی هاویشتۆتە ماڵت.
ئیعتیبارنامە
[[عا. کو.]]
(نت.)، (کئیر.) ١- کاغەزێکە تێیدا دەنووسرێ کە کەسێ بۆ نوێنەرایەتی پەرلەمان یا کۆنگرەی پارتێکی سیاسی هەڵبژێردراوە و ئەندامی ئەنخومەنی هەڵبژاردن ئیمزای دەکەن. ٢- نامەیەکە باڵیۆزی دەوڵەتێک لە سەرۆکی دەوڵەتی خۆیەوە بۆ سەرۆکی ئەو دەوڵەتەی دەبا کە لە وڵاتەکەیدا بۆتە باڵیۆز و بەپێی ڕێ و شوێنێکی تایبەتی تەسلیمی دەکا. (عا.) ئەوڕاقی ئیعتیماد.