تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیشکال تراش
[[ئیشکال + تراش]، [عا. کو.]]
(نفا.)،(کئێر.) ئەو کەسەی کاران وەگران دەخا، ئەوەی کۆسپ دێنێتە بەر کاران. ئیشکالتراشی وەک خدری هەر نابێتەوە.
ئیشکال تراشی
[[ئیشکال تراش + ئی]. [عا. کو.]]
(حمس.)،(کئێر.) کۆسپ هێنانە سەر ڕێی جێبەجێ بوونی کاران، تەگەرە تێخستن. ئەوەندەی ئیشکال تراشی کرد یەکجاری وازم لە کارەکە هێنا.
باسترمە
[[تۆ.]]
(نا.)، (کعر.) گۆشتی کوڵاوی پوختەکراو، کە بەهارات و داو و دەرمانی دیکەی تێکەڵ کرابێ و لەناو ڕیخۆڵەدا ئاخندرا بێتەوە، لە کاتی پێویستا دە ڕۆنا سووڕی دەکەنەوە و هێلکە ی بەسەردا دەکەن، بە ساردی و برژاویش دەخورێ. *(کێیر) کاڵباس. تێبــ. - ئەم وشەیە تورکییە و مانای ئاخنراوە و پەستێوراو دەدا. هاوتاکەشی لە (کێیر) لە زمانی ڕووسی وەرگیراوە.
ئارەقی جاترە
[[ عا.: کو.] ]
«نتـ.» ئارەقێکە لە جاترە «تمـ: ــ» کە گیایەکی بۆ نخۆشی کوێستانە، دەگیرێ و بۆ زگ ئێشەی جۆربەجۆر ئەخورێتەوە، تامی وەکوو نەعنە وایە بەڵام تاڵ و تیژترە، خواردنەوەی قڕقێنە دێنێ بۆیە بۆ تەعب بوونیش «ئینتەلا» بەکاردێت.
ئوسترە
«نا.»، «هلـ.» ۱- چەقۆی سەرتاش۲- «تتـ.» ئەو تیغە بچکۆلانەی دەخرێنە مەکێنەی تراشەوە. تێبــ.ینی: بە لای منەوە ئەم وشەیە لە مەسدەری «ئەستڕین، سڕین» داتاشراوە. ٭گوێزان. «کئیر» تیغ «بۆ مانای دووەم».
ئیحتیڕام گرترن
[[عا. کو.]]
(مست. مت.) قەدر گرتن، ڕێز لێنان، حورمەت گرتن، قەدر زانین، بە گەورە زانینی کەسێک و بە ئەدەبەوە دەگەڵی ڕەفتار کردن.
ئێسترسوار
(ست. نت.) ١- کەسێکی سواری ئێستر بێ. ٢- (کعر.) جەندەرمەی دەوری عوسمانی. تێبــ.- لەبەر ئەوەی وڵاغیان ئێستر بوو لە کوردستان دەسووڕانەوە، ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. ئەم ناوەیان بە سەردا بڕاوە. *قاترسوار.
ئێستری ماچە
(نت.) ئێستری مێ. ئێستری ماچە ئاووس نابێ.
ئێستری نێرەکی
(نت.) ئێستری نێر. ئەرێ ئێسترێکی نێرەکی باشتان پێ شک نایە بۆ فرۆشتن.
ئێسترە باڵانی
[[ئێستر + ئە + باڵانی ؟]]
(نت.) ئێسترێکە بە پێچەوانەی ئێستری ئاسایی، ئەسپ لە ماکەر دەپەڕێ و ئەمەی لێ دەکەوێتەوە، وەکوو ئەسپ دەحیلێنێ و لە ئێستری دی بچووکترە.
ئێسترە گاییلکە
[[ئێستر + ئە + گا + ئیلکە]]
(نت.) جۆرە ئێسترێکی بچووکە، وەکوو دەڵێن لە جووت بوونی (گا) و (ماکەر) پەیدا دەبێ.
ئەترەش
[[؟]]
«نا.»، «مکـ.» ئازایی مەعنەوی، زەندەق. تێبــ.ینی: نەدیتراوە ئەم وشەیە بە تەنیایی دەکار بکرێ. تمـ: ئەترەش چوون.
ئەترەش چوون
«مستـ. لا.»، «مکـ.» ترس ڕێ نیشتن، زەندەق چوون، ترسانی زۆر.: سێڵاوێکی وایە پیاو ئەترەشی دەچێ. تێبــ.ینی: ئەوەندەی بیسترابێ، هەر بۆ ترسان لە ئاو، ئاگر، جێگای بەسام «ئەشکەوت،....» دەکار دەکرێ.
ئەستری
[[ستـ: ئەسترە]]
«نا.»، «بکـ.» وەچێکی ڕەقی کورتی نووک تیژە کە هەندێ گیا و گۆڵ «گوێنی، وشترخۆرە و...» دەری دەکەن. ٭دڕک، دڕوو، ستری. هس.: ئوسترە.
ئەلەتریک
(نا.) تم: ئەلەتریک.
ئەلەکترۆن
[[=یۆنانی: ئێلێکترۆن (کارەبای زەرد) ئەوەی تەسبیح و... لێ دروست دەکرێ (لەبەر ئەو هێزە شت ڕاکێشەی تێدای]
(نا.) ئەو (زەڕڕە) زۆر زۆر بچووکانەی کە بە چاو نابیندرین، کارەبای سارد (سالب)یان تێدایە و ئەستێرە چۆن بە دەوری (خۆر)دا دەسووڕێنەوە، ئەوانیش بە خێرایی ٤٨ هەزار کیلۆمەتر لە سانیەیەکدا بە دەوری ناوکەی (ئاتۆم)دا دەسووڕێنەوە (تم: معین. فەرهەنگ، ج١-٣٤١) ژمارەی ئەلەکترۆن لە هەر جیسمێکدا فەرق دەکا و هەر ئەلەکترۆنەی لە مەدارێکدا دەسووڕێتەوە.
ئەلەکتریسیتە
[[فرەنسی: لە (ئێلێکترۆن)ی یۆنانی]]
(نا.)، (کئێر.) هێزێکە کە لە ئەنجامی لێک خشانی دوو جیسمدا پەیدا دەبێ و شتی سووک (وردە کاغەز،کا، سووتوو،...) ڕادەکیشێ، وەکوو چۆن تەسبیحی کارەبا لە پارچەی خۆی بخشێندرێ، یا شانەی باغە پاش ئەوەی سەری پێ داهێنرا، شتی سووکەڵە هەڵدەگرن. ئەمە سادەترین چەشنێتی. ئێستا بەهۆی کاری دوولانە (تەفاعول)ی کیمیایی کە لە (پیل)دا پێکدێ و هەروەها بەهۆی کاری مەکینە (داینەمۆ)، بۆ پێویستەکانی جۆربەجۆری ژیانی ئیمڕۆی ئادەمیزاد، سازدەکرێ و کەڵکی لێ وەردەگیرێ *(کئێر.) بەرق. برووسکە. (کعر.) کارەبا.
ئەلەکتریک
[[-فرەنسی: هەر شتێک و کارێکی پێوەندە بە ئەلەکتریسیتەوە هەبێ]]
(نا.)، (کئێر.) ١- لەباتی ئەلەکتریسیتە بەکاردێت. ٢- دەزگای تەل و گڵۆپ کە لەباتی چرا ناوماڵ و خانووی پێ ڕووناک دەکرێتەوە. ٣- چرای دەستی کە بە (پیل) کار دەکا. ((ڕەهنومای گومبووی هەردەی هەوایی)) ((ئەلەکتریکی تەلی بینایی)) (پیرەمێرد-٣٦٦) *ئەلەکتریک. عەلەکتریک. تێبــ.- ئەم وشەیە زیاتر لە گفتوگۆی زانستی و ناو خوێندەواران دەبیسرێ، خەڵک بەگشتی شێوە کوردییەکانی بەکاردێنن.
باشترین
[[باشتر + ئین]]
(صت،) سروشتی شتێ یا کەسێ کە لە هەموو هاوچەشنەکانی خۆی چاکتر بێ. لە هەموان چاکتر.: چاکترین ڕێگا بۆ ئازادی میللەتان ڕێگای خەباتە.
بوتری
[[محر.بوتل]]
«نا.»، «کئێر.» تم: بوتڵ.
بە ختی بەستراوه
کن.» به کچێک دەگوترێ خوازبێنی کەری نەبێ. «دەچمه سەر سوڵتانی، چلدانەی دەگرمەوه، بەختی خۆم و چاو جوانێ، به تاقی دەکەمەوه» «فولکلۆر» تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له (ئاوێستا)دا به شێوەی ناوی مەفعوول «بەخته» بە مانای «بەشدراو. بڕیار دراو» هاتووه و له زمانی سانسکریتیدا بە شکڵ (پهەکعا) بە مانای شتێکی بەخشراو له هەندێ شوێنی ئاوێستاشدا شکڵی «بەغه، به غا» ی به مانای «بەش» وەرگرتووه. «تم: په: په.، یگد،، ج 2، ل-115، و معین، بورهان، ج1، ل-239» 2- «مج.» پەنا، داڵداده، تێبــ.ینی: یە کێک که بیەوێ کەسێکی دی له کارێک یا له ڕووداوێکدا کۆمەگی پێ بکا. یا بەلایەکی لێ وەدەر خا. پەنا دەباته بەر بە ختی ئەو کەسه. «بەختت بم.»، «خۆم خسته بەختی تۆ و تۆش کەیفی خۆته» ڕستەیێکن که لەو جووره کاتانەدا دەگووترێن، جار و باریش پەنا دەبرێته بەر بەختی کەسێکی تر لەلای کابرای مەبەست خۆشەویست بێ. «خۆم خسته بەختی بابت» ئەمه هەمووی لەوەڕا دێت که ئینسان «بەخت» ی وەکوو هێزێکی ئاگادار، بۆ خۆی داناوه که دەتوانێ هەموو شتێکی بە سەر بێنێ، جا بۆ ئەوەی «بەخت» ی خۆی له خۆی نەتۆرێنێ لەسەر خۆی بە پێویست دەزانێ ئەگەر یەکێک خۆی خسته بە ختییەوه، دەبێ ئیشەکەی هەرچی که بێت هەوڵ بدا بۆی جێ به جێ بکات.* ئیقباڵ، تاڵع، تاڵه چاره، شانس، نسیب، نگین. «بک.» سعوود..
بەترپێرار
[[به‌تر+پێرار]]
«نت.، بنت.» تم: بەسرپێرار. هس.: بەتر پێرێ «تم: تێبــ..»