تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاتاجی
«صـ.» تمـ: ئیحتییاج.
ئاتاج
[ [=عا.: ئیحتییاج] ]
«نا.» کەسێکی پێویستی بە شتێک یا کەسێک هەبێ، لە شتێکی کەم بێ کەمایەسی هەبێ. □ «خوا ئاتاج و موحتاجی دەرکی نامەردت نەکا» : ئاتاجی نانێکە * موحتاج.
ئاڵەتاج
[[ئاڵ ؟ + ٣- ئە/٢ + تاج]]
«نتـ.» مروارێکی سپی خاڵخاڵی کێوییە، پەڵەیێکی سەوزی سێ سووچی لە تۆقەسەریە. تێبــ. ــ بە قسەی ڕاوکەران چاکترین جسنی مراویانە و ئەو پەڵە سەوزەی بۆ بە تانج حیساب دەکەن *هەڵەتانج.
ئینتاج
[[=عا.: ئینتاج]]
(کعر.) ١- (نمس.) ڕەنێو هێنان (بۆ شتی کشتووکاڵی)، بەرهەم هێنان (بۆ شتی سناعی)، دروست کردنی کەلوپەل لە کارگاکان. ئینتاجی ساڵانەی ٣٠٠ فڕۆکەیە، ماڵی پیرۆت ئینتاجی ڕۆنیان ٢٥٠ کیلۆیە. ٢- (نا.) بەر و بووی کاری دەست یا مێشک. نووسەری چاکە و شاعیریشە بەڵام ئینتاجی کەمە. *(کئێر.) تەولید.