تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەخۆداهاتن
مست.، مت.» 1- پێگەیشتن و هەڵدانی گیاندارێکی زیندوو، گەوره بوون و قەبووڵ بوونی. «عا.» نمو. 2- دە ست بەخۆدا هێنان خۆ ئاراییش کردن، خۆ جوان کردن.
بەخۆوه
ست.» حاڵی ئینسانی قەەڵەوی تێکسمڕاو.* تەنوومەند.
بەخێرهێنان
مست. مت.» تم: به خێر هاتن کردن:: کچم هەڵسه بڕۆ میوانەکان بە خێر بێنە.
بەخێرگەڕان
مست. لا.» گۆڕانی کارێک یا ڕووداوێک که له سەرەتاوه چاو ەنواڕی چاکەی لێ نەکرێ، یا هەر لە خۆیەوه دیار بێ که خراپه، بەڵام کاتێ ئەنجامەکەی دەرد ەکەوێ ئاشکرا دەبێ که باش بووه.:: ئەو گرتنەی بۆ بەخێر گەڕا. * «مک.» وەخێر گە ڕان.
بەخێو کردن
مست. مت.» گەورەکردن و پێگەیاندنی منداڵ، لە لایان دایک و بابیەوه. «کوڕم بەخێو کرد به نوقڵی شاری + ڕەزاشا گرتی وکردیه ئیجباری» «فولکلۆر» .2- هەڵگرتنەوەی منداڵێکی فڕێ درابێ یا دۆزینەوەی منداڵێکی وون بووبێ یا کەسی نەبێ و گەورە کردن و پێگەیاندنی:: هەتیوێکی بێ دایک و باب بوو خات نازدار به خێوی کرد. ئەوەتا ئەمەگی دەداتەوه. مام بارام به مەلۆتکەیی له مزگەوت دیبوویەوه و به خێوی کردووه. 3- ڕاگرتن و خاو ندنەوەی گیاندارانی دیکه.:: خوالێخۆشبوو نەجمەددین مەلا پشیلەی به خێو کردن، له سیتەک تووتکه تانجیەکم بەخێو کردبوو. 4- ئاگاداری کردنی کشتوکاڵ و گژ و گیا و پێگەیاندنیان:: کاک ئیحسانی کەرکووک هە ر خەریک بوو گوڵی بەخێو دەکرد.* «سن.» بەخوێ کردن. «بک.» خودێ کرن. «سیم.، مک.» پەروەرده کردن.
بەد ئەدا
[بەد/١+ ١-ئەدا/١]
ست.»، «مک.» حاڵی کەسێکی ڕەوشت و ڕەفتاری نەچێته دڵی خەڵکەوه.
بەد ئەسڵ
[[كو.عا.]]
ست.» تم: بەدڕەسەن.
بەد بینی
حمس.» ئەنجامی کارێ یا هەموو کاران به خراپ دیتن. به چاویلکەی ڕەش تەماشای دونیا کردن.
بەد جسن
ست.»، «مک.» تم: بەد ڕەسەن
بەد جنس
ست» تم: بەدڕەسەن.
بەد حیسابی
[[كو.عا]]
حمس.» ناڕاستی لەسەودادا، قەرز کوێری.
بەد خواز
ست.»، «کعر.» ئەو کەسەیه خراپە ی خەڵکی دەوێ * «مک.» بەدخوا. «جن.» بەدها.
بەد فەساڵ
[[كو.عا]]
ست.»، «سیم.» تم: بەد چاره
بەد قەواره
ست.»، «کئێر.»، کەسێکی قەد و باڵای ناڕێک بێ * بەد شکڵ /2
بەد قەوڵ
[[كو.عا]]
ست.»، «کئێر.» کەسێکی قسەی خۆی ناباته سەر، ئەوەی وەعده دەدا و بە جێی ناگەیێنێ.
بەد لغاو
«ست.» 1- ئەسپ یا هەر وڵاغێکی دیکەی سواری که قبووڵ نەکا لغاوی ده دەمی بکرێ. 2- «کن.» ئادەمیزادی سەرکێش و کەلله ڕەق.
بەد پەسەن
ست.»، «سن.» تم: بەد پەسەند.
بەد پەسەند
ست.» «کئێر.» 1- کەسێکی به هاسانی هەموو شتێکی وەبەر دڵ نەکەوێ. 2- کەسێکی که له هەڵبژاردنی شتێ یا کەسێکی له هەڵبژارنی شتێ یا کەسێکی خراپ هەڵبژێرێت.* «سن.» بەد پەسەن.
بەد چاره
ست.» خاوەنی دەمووچاوی ناشیرین.* «سن.» بەد چێره بەدسەکوت. «مک.» ناحەز، ناشیرین.* «سیم.» ناشیرین، بەدفساڵ، بەددیمەن.. «جن.» بەدگل.
بەد چێره
ست.»، «سن.» : بەدچاره.