تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەیت
[[عا.]]
«نا.» 1- شێوەیەکی فۆلکلۆری ئەدەبیاتی کوردییه، چیرۆکێکی ئەفسانەیی، داستانێکی دڵداری، مێژوویی یا هەر ڕووداوێکی تره، شاعیرانی نەناسراو لەسەر وەزن و قافیەی تایبەتی کردوویانه به شیعر و دەماودەم گەڕاوەتەوه و گەیوەته دەستی ئێمه.:: بەیتی کاکەمەم و خاتووزین، بە یتی خەج و سیامەند، بەیتی دمدم. 2- «کن.» قسەی دوور و درێژ و بێ بەڵگەو بناغه:: ئەوه چییه دە ڵێی بەیتمان بۆ دەکەی «قسەکانت هەر قسەن» قسەیەکی نەکرد. دوو سە عات بەیتی بۆ کردین «قسەی کرد» قسەیەکی نەکرد وه قسان بچێ.
بەیت و بالۆره
«نت.» تم: بەند وباو.
بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن
سازکردن و بڵاوکردنەوەی بەندو باوی دژی کەسێ یا کەسانێ.
بەیت و باو
«نت.» تم: بەندوباو.
بەیت و باو بۆ ڕێکخستن
تم: بەیت و بالۆره بۆ هەڵبەستن. «... ناوونیتکەیەکی زۆریان داخست و هەزاران بەیت و باویان بۆ ڕێک خست.» «قزڵجی پێکەنین، ل- 104» .
بەیتی بلە
[[وا دیاره به‌یتێك بوه دوور و درێژ و خه‌ڵكی وه‌پێكه‌ین خستووه، به‌ڵام ئێستا به‌یتێك به‌م ناوه له‌ناو ]
«کن.» قسەی دوور و درێژ. «گوێ بگره برا ئەم غەزەلەم نسحەت و پەنده + وا تێ مەگه بەیتی بلەیە، مەیکه به خەنده» «مەلا مارف» .