تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەوری بەیان
«نت» 1- بەوری زۆر بەهەڵمەت. 2- «کن» پیاوی زۆر ئازا و پەلامارد ەر. تێبــ.ینی: من نازانم وشەی «بەیان» لێرەدا له کوێڕا هاتووه بەڵام ئەوەندەی دەزانم که ئەم وشەیه به تێکڕایی ئە م دوو مانایەی هەیه که باسم کردن.
بەیان نامه
[[عا. كو] [٢-بەیان + نامە]]
«نت.»، «کئێر.» نووسراوێکه دەوڵەتان، کۆمەڵه و پارته سیاسییەکان و ئەو جوره ڕێکخراوانه، له کاتی پێویستدا بڵاوی دەکەنەوە و بیروڕا و هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر مەسەلەیێک یا ڕووداوێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی تێدا دەردەخەن.::بەیاننامەی نەتەوەیەک گرتووەکان دەربارەی مافی مرۆڤ. بەیاننامە ی یازدەی ئازار دەربارەی مافی نەتەوایەتی کورد له کوردستانی عێڕاق. * «کعر.» بەیان.
بەیان کردن
[[عا. كو] [٢-بەیان = کردن]]
«مست.، لا» شەرح کردن، ئاشکرا کردن، لێکدانەوه.
٢-بەیان
[[عا.: بەیان]]
«نا.» 1- شەڕح و تەفسیر. 2- تم: بەیاننامه.
بەرەبەری بەیانی
کاتیکه هێشتا ساغ نەبۆتەوه شەوه یا ڕۆژ.
بەیانان
[[1-به‌یان+ ئان/٢]]
«بنت.» تم: بەیانی/2.
بەیانی
1- «نت.» ڕۆژێکه ڕاستەوخۆ به شوێن ئەو ڕۆژەدا دێت که تێیداین. ڕۆژێک دوای ئیمڕۆ. «چوارشەممه له چاو سێ شەمـۆ، بەیانییه» :: بەیانی بچۆ باشترە (ئیمڕۆ مەچۆ) بەیانی جێژنە «ئیمڕۆ جەژن نییه» * سبەینێ «بک.» سوبەهی. «سن.» سبێ. سۆزی. 2- لەوەختی بەیاندا * بەیانەکی بەیانان، بەیانییان.
بەیانیان
[[به‌یانی/2+2-ئان/2]]
«بنت.» تم: بەیانی /2.
بەیانەکی
[[1-به‌یان+ئه‌كی/1]]
«بنت.» تم: بەیانی/2.
بەرەبەیان
[[1 به‌ر + 3- ئه/2+ 2- به یان ] ]
«نت.» 1- کاتی یەکەمین ڕووناکایی ڕۆژ تاریکایی شەو دادەدڕێ. * شەبەقی. 2- «مج.» سەر ەتای دەست پێکردنی گە لێ شت:: باپیرانی نەتەوەی کورد لە بەرەبەیانی دێریکا له کوردستان بووه.