تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١-بەڵا
«ئم،»، «مک» تم: با.
٢-بەڵا
[[عا. ]]
«نا» 1- شتێ یا بەسەرهات و ڕووداوێکی خراپکه تووشی کەسێک دێت و بە زەحمەت چارەی بۆ دەکرێ. «هەر دەڵێی بەڵای خوایه»، «بەڵایەک لە ئاسمانی بێتەخوار خەتای...ی تێدایه»، بەڵایەکە بۆخۆی» .
بەڵای ناگەهان
«نت»، بە ڵایەکی کتوپڕ و لە ناکاو «= ناگەهان» بدا بەسەر کەسێکدا:: فڕۆکه وەک بەڵای ناگەهان گەییشته سەرمان. 2- «مج»، «ست» زۆر زرینگ و زیت و فێڵباز، کار لەد ەس هاتوو:: بەڵایەکه بۆ خۆی. بێ بەڵابی - 1- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی و تووڕەیی له قسە و کردەوەی کەسێک بەکاردێت. تێبــ.ینی: به پێی ڕادەی «تووڕەیی» وشەی «بەڵا» درێژ دەکرێتەوه:: بێ بەڵابی واز بێنه. 2- بۆ دەربڕینی ناڕەزایی ڕووت بە بێ تووڕەیی. تێبــ.- لەم حاڵەتەدا ڕستەکە بێ درێژکردنەوەی هیچ وشەیەک و بێ ئەوەی قورسایی بخرێته سەرهیچ پیتێک لە دەم دەرد ه چێ «ورچه قوڵه بێ بەڵابی، داری بێ گەڵا بی» .
بەڵالۆک
[[ به‌ڵ «بۆڵ» + 1- ئاڵوو «تێبــ.ینی:» + ئووك ]]
«نت»، 1- (سیم.، مک.) دروختێکی کێوییه لە جسنی داری ئاڵوباڵوو، بەرەکەشی هەر ئاڵووباڵوه بەڵام دەنکی وردتره و گۆشتیشی کەمتره. ب» بەری ئەم داره تێبــ.ینی: آ» بەلای منەوه ئەسڵی در ەختی ئاڵووباڵوو هەر ئەمەیه و کەوی کراوه و بۆته دەسچێن. ب» له کوردستان ئەم داره زۆره، بەرەکەی دەخورێ و ناوکەکەی دەکوتن له باتی دەرمانی ژوانی «مسهل» بەکاری دێنن. * «سن.» بەڵاڵووکە کێفیله. 2- سن.» تم: ئاڵووباڵوو.
بەڵالێدان
[[عا. كو]]
«مست، لا» 1- گرفتار بوون، تووشی ناڕ ەحەتی هاتن. 2- «مج» نەمان، فەوتان، لەناوچوون:: دەک بەڵا لەم حاڵەدا. بەڵای لێاد ژیانی قوون دەرکان.
بەڵام
[[؟]]
«بنبد.،» بۆ ئەم مەبەستانه بەکاردێت 1- بۆ بەستنی دوو مەبەستی لێک جیاواز.:: بچن بەڵام زۆر دامەنیشن. 2- بۆ ددان بە مەبەستێکدا هێنان، تەسدیق کردنی کارێک:: ئەوه ئیشه کەوایه بەڵام تۆش حەقته. 3-بۆ سرنج ڕاکێشان یا وریا کردنەوەی کەسێک کە کارێک نەکا::بەڵام نەچی بۆی بگێڕیتەوه. بەڵام نەچی لەوێ دای کوتی، منداڵینه بچن بۆخۆتان یاری بکەن بەڵام جلکەکانتان پیس نەکەن. 4- بۆ ترساندن و هەڕ ەشە لێکردن:: چی دەکەی بیکه بەڵام لەبیرت نەچێ. جارێ دەنگ ناکەم بەڵام هەروای ناخوا. 5- بۆ دیاری کردنی زۆر و زەبەندی شتێ.:: جوان بەڵام جوان. ئازا بەڵام چ ئازایە ک. 6- بۆ دیار خستنی سەرنەکەوتن له کارێکا. زۆرم هەوڵدا بەڵام دەرگاکەم هەر بۆ نەکرایەوه. زۆری دەگەڵ خەریک بووم بەڵام دەگەڵم نەهات. زۆر دەخوێنێتەوه بەڵام هیچ حاڵی نابێ.* ئەمما. وەلێ. «مک» بەڵان. «بک» » لێ.
بەڵاگێڕ
[[2-به‌ڵا/ئ+گێر «گێران» ]، [ عا. كو]]
«نفا» تم: بەلا گەردان. تێبــ.ینی: بەلای منەوه ئەسڵی ئەم وشەیه د ەبێ «بەڵاوەگێڕ» بووبێ، کەرتی «و ه» ی لێکەوتووه. «سە دەقەو بەڵاگێڕبێ» کاتێ کە سێک زە رەر و زیانێکی «ماددی» لێد ەکەوێ ئەم ڕستەیەی بۆ دڵخۆشی دانە وه پێ دەگوترێ.
بەڵاگێڕەوه
[[ 2- به‌ڵا /1+ گێڕه‌وه «گێڕان‌‌وه» ] [عا.، كو. ] ]
«نفا.» تم: بەڵاگە ردان.
بەڵاگە ردان
[[ 2- به‌لا /1 + گەردان [، [ عا، كو ] ]
«نفا.» کەسێک یا شتێک یا ڕووداوێک که ئەو ەی لێ ڕەچاو بکرێ پێشی بەڵا بگرێ «وەکوو: سە دەقه، نەزر، خێر و خێرات» و له مرۆڤ دووری خاتەوه.* بەڵاگێڕ، بەڵاگێرڕەوه.
بەڵای لابەلا
«نت»، بەڵا و ناڕەحەتێکی پیاو چاوەڕوانی نەبێ لە لاوه تووشی بێت:: ئەم کابرایانه و ەک بەڵای لابەلا وان، پیاو دەبێ خۆیان لێ لادا.