تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەهەشتی
«ست.» 1- کەسێکی دانیشتووی بەهەشت. 2- پیاو چاک، پیاو خوایی. تێبــ.ینی: زیاتر ئەم وشەیه لە باسی کەسێکی مردوودا دەکاردەکرێ، به نیشانەی ئەوە ی که پیاوێکی چاک بووه و خوا بردوویەتی بەهەشت و بۆ پێ خۆش بوونی خزم و کەس و کارێ.
بەهەشتی نێرەکەر
«کن.» دنیا به نیسبەت ئەو کەسانەی گوێ نادەنە هیچ و خەمی هیچ شتێکیان لەبەر نییه. «دنیا بەهەشتی کەرانه» «تم: خا، پە ند، ل- 218» *«مک» بەحەشت. جەننەت «عا.» .
بەهەشتی ڕووی زەمین
1- «کن» تم: بە هەشت /2. 2- هێندێ جێگای د ەستکردی ئادەمیزاد کە خۆیان ناوی بەهەشتیان لێناوه تێبــ.ینی: دەسا ڵاتدارانی پێشوو باسی بەهەشتیان بیستووه، هێندێکیان که لافی خودایەتییان لێداوه بۆ بەربەرەکانی دەگەڵ بەهەشتی خوا و هێندێکیشیان بۆ کەیف و ڕابواردنی خۆیان ئیلهامیان لەو قسه وەرگرتوەه و لاسایان کردۆتەوه و جێگایەکی خۆش و ڕازاوەیان دروست کردووه و ناویان ناوه بەهەشت::بەهەشتی شەدداد.