تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١-بەنا
«نا.»، «کعر.، سن.» «گیایەکی کوێستانییه، لاسکی وەک کەنگر و گەڵای وەک کەرەوز وایە» (تم، خا، ب١،ل-١٧٥). گیایەکە خەخورێ وەکوو کەما وایه دیبرژێنن و دەیخۆن» «تم: مردۆخ، ب1، ل- 189» «گیایەکی کوێستانیه ئەکرێت به گزره بۆ زستانی ئاژاڵ.» «تم: معر، کشت، ب1، ل- 51». «ناوی گیایەکه» «تم: هبێد: ل -10». تێبــ.ینی: من خۆم ئەم وشەیەم نەدەزانی و نەشم بیستبوو بۆیه هەرچی له قامووسەکاندا له سەری نووسرابوو وەکوو خۆی هێناومەتە ئێره، بەڵام بەلای منە وه ئەوەی تۆزێ زیاد لەسەر ئەم گیایەیان نووسیوه له خەڵکیان بیستووه.
٢-بەنا
[[محر، عا.: بناء]]
«نا.»، «سیم، سن.» ئەو کەسەی پیشە ی خانوو دروست کردنه.* «مک.، بنبەننا.
بەناشوانه
[[1- به‌نا+ شوان =+ 5- ئه‌/1] ]
«نت.»، «سیم.» «گیایەکی بۆنخۆشه بۆ تام و بۆندارکردنی ماست بەکاردێت» هبێد، ل- 10». تێبــ.ینی: مردۆخ وشەی «مەنێ» ی وەکوو هاوتای «1- بەنا» نووسیوه کە وا وێدەچێ «مەندێ» ی موکریانی بێ و بەپێی ئەو تاریفەش که مامۆستا وە هبی بۆ «بەنا شوانه» یان نووسیوه دەبێ ئەمەیان مەندێ بێ نەک «1-بەنا» که مەردۆخ نووسیویه.
بەنایی
[[ عا، كو]]
«حمس»، «سیم.، سن.» کار و پیشەێ کەسێکی خانوو،دیوار و... دروست دەکات.