تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەزاندن
«مست. مت.» دەرپەڕاندنی کەسێک له مەیدانی چالاکیدا. شکاندن و مەغلووب کردن:: بەرەی میللەتان و ئازادی خوازان، بەرەی کۆنەپەرەستان و ئەوانەی مافی میللەتان پێشێل دەکەن، دەبەزێنێ.
بووک دابەزاندن
دابەزاندن
[[ دا «پێبف.» + به‌زاندن ] ]
«مست. لا.» 1- هێنانه خواری یەکێک لەسەر پشتی ئەسپ و هەموو جووره هۆیەکی هاتوچۆ.:: دەستی گرت و له ئۆتۆموبیلەکه دای بەزاند هەیتەیەکی وایه سواران له ئەسپی دادەبەزێنێ. لەشکرێکی زۆریان به پاراشووت لەو دەشته دابەزاندووە. 2- له پایە و پلەی کۆمەڵایەتی و... هێنانه خوار وه:: به چەند جارێک چەند پلەیان دابەزاند و کردیانەوه موودیر.* «کعر.» داگرتن.
هەڵبەزاندن
[[ هه‌ل «پێبڤ» + به‌زاندن]، ]
«مست.مت.» 1- شتێک یا کەسێک له خوارەوه ڕا بۆ لای سەرەوه و هەڵاویشتن و جوڵاندن:: منداڵەکه هێنده هەڵ مەبەزێنه با ئازاری نەگا. 2- «مج.» تەشقەڵە پێ کردن. کارەسات بەسەر هێنان.