تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرەڵڵا
[[=بەرەڵڵا]]
(ست.)، (سیم. مک.) 1ـ حاڵی کەسێکی گوێ نەداته هیچ ڕێ و شوێن و داب و دەستووری ناو کۆمەڵ و خۆی چی پێ باش بێ ئەو بکا. «عا.» غیر ملتزم. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه به تەنیا وەکوو سیفەتێکی سەلبی دەکار دەکرێت. 2_حاڵی دەشتێکی پان و گەورەی چیای بەرزی تێدا نەبێ.
بەرەڵڵاکردن
«مست.، مت.» 1- تم: ئازاد کردن /1. 2_کردنەوەی وڵاغێکی بەسترابێتەوه یا هەر نەبە ستنەوەی:: شێخ ڕەزا ئەسپه ڕەش بەڕەڵڵاکه با بۆخۆی لەو بەردێیه بلەوەڕێ. 3_ وێڵ کردنی کەسێ «منداڵ یا گەوره» به هەر نیازێ بێ یا لەبەر کەمتەرخەمی::کچێ پیرۆزخان ئەوه بۆچی ئەو منداڵەت بەڕەڵڵا کردووه ئوتۆمبیل دەیکا به ژێرەوه.
بەرەڵڵایه
گوێ ناداته هیچ دەربەندی هیچ پەیمان و قەول و قەراری خۆی نییه.* «سن.» بەرەڵا، تەره، وێڵ. «مک.» بەرەڵدا.