تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەردەس
«نت.»، «سیم.، سن.» تم:: بەرد ە ست.
بەردەست
«نت.»، «مک.» 1- مرۆڤێکی لە کارێکا و لە ژێر چاوە دێریدا یارمەتی کەسێک دەدا، ئەو کەسەی لە ژێر دەستی کەسێکا کار دەکا.:: با ئەو کچۆڵەیه بەردەستی چێشتکەرەکە بێ. 2- ژوورێکه لەناو ماڵی دەوڵەمەنداندا تەرخان دەکرێ بۆ دانیشتن و کاری ناو ماڵ تێداکردن.:: بچۆ ژووری بەردە ستان کتێبــ.یک لەوێیه بۆم بێنه. 3- هەرشتێکی لە هاوچەشنەکانی خۆی جیا بکرێتەوە بۆ ئەوەی دەم و د ەست کەڵکی لێ وەربگیرێ:: د ەفتەری بەردەست. پووڵی بەردەست.، * «سیم. سن.» بەردەس.
بەردەستی
«حمس» 1- کارێکی کە سێ لەژێر چاو دێری کەسێکی دیکەدا دە یکا.:: تۆ بەردەستی بکە با زوو تەواو بێ. 2- مل کەچ بوونی کەسێک یا کۆمەڵێک خەڵک یا مللەتێک بۆ کەسێ یا کۆمەڵ و میللەتێکی دیکه:: ئیتر جووتیاری کورد له بەردەستی ڕزگاری بووه. *ژێر دەستەیی. «سن.» بەردەستی.
بەردەستێ
[[به‌رد/1+ئه‌ستێ]]
«نت.» جووره بەردێکی سەخت و ڕەق و ساف و لووسه، به «ئەستێ» لێی دەدەن پڕیشکی ئاگری لێ د بێتەوه.