تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەربە
... «بنت.» جوڵان یا جوڵاندنی شتێک بۆ لایەک دیار دەکا.:: بە ربه کەرکووک ڕۆیشتن، مەڕە سوورەکان بەربە چیا هە ڵکشان، بەربە ئێمه هەڵیان بڕن.* بەرە و....
بەربە ست
[[1-به‌ر/2+به‌ست «به‌ستن» ]]
«نت.» 1- کاری پێش پێگرتن بە ڕۆییشتنی ئاو. 2- «مج.» کاری دروست کردنی هەرجووره مانعێک له پێش جێ بەجێ بوونی کارێک یاکەسێک «بۆ هەر مەبەستێک بێ» .
بەربەخت
[[1-به‌ر/4+1-به‌خت /1]]
«نت.» کچێکی وادەی مێردکردنی هاتبێ.
بەربەر
[[ئیننگلیزی:باربر]]
«نا.»، «کعر.» ئەو کەسەی پیشەی سەروڕدێن تاشین خەڵکه. «سیم. سن.» سەرتاش، دەلاک /1. «کئێر» سەلمانی «بک.» سەرتراش «جن.» دەللاک.
بەربەران
«نت.» «مک.» شەکە مێیەکی گەیشتبێته پایز و و ئامادە بێ بەران بخوا.
بەربەرەکانی
[[1-به‌ر/1+1-به‌ر/1+1-ئه‌ك/1+3-ئانی/2]]
« «نت.»، «مک.» 1- تم: ئینکەبەری * ڕقەبە ری، قینەبەری. 2- ڕووبەڕووی یەک وەستانی دوو یا چەند کەس، هەیئەت و ڕێکخراوە، دەزگای کۆمەڵایەتی یا پارته سیاسییەکان بۆ بێ هێزکردن، تێکشکاندن و له مەیدان دەرکردن. «عا.» مجادلة، مقابلة، منافسة:: واز بێنه تۆ ناتوانی بەربەرەکانی ئەم کابرایه بکەیت. بەربەرەکانی نەتەوەی کورد دەگەڵ ئیمپڕیالیزم و کۆنه پەرستانه.* «سن.» بەرامبە رکێ. «مک.» مله، ملانێ.
بەربەست کردن
«مست. مت.» 1- دروست کردنی مانعێک لە سەر ڕێگای ئاوێکا بۆ ئەوەی که لە شوێنێکدا پۆنگ بخواتەوه و زۆر ببێ یا بۆ ئەوەی بەلایەکدا نەڕوا که مەبەست نەبێ 2- پێکهێنانی مانعێکی ماددی یا مەعنەوی له پێش کەسێک یا جێ بەجێ بوونی کار و مەسەلەیەکدا «سن.» بەربەس کردن.
بەربەسێڵ
[[به‌ر «به‌رخ/1» +به/+سێڵ «ساج» ]]
« «نت.» «مک.» چێشتێکی هەندێ مەڵبەندی کوردستانه یا گۆشتی بەرخ لەسەر ساج به ڕۆنی کوردی سوور دەکەنەوە و ماستی مە ڕانی بۆ خاو دەکەنەوە و بە سەریدا دەکەن. * «کی.» قوڕاو.
بەربەڕۆچکه
[[1-به‌را «به‌ربه‌ر...» +ڕۆچ+كه «ئم:بچووكی» ]]
«نت.»، «مک.» پەنا دیوار یا هەر با پەنایەکی دیکه که زستانان هەتاوی تێ بکا. جا خەڵکی لێ کۆ دەبێتەوە و خۆیان لەبەر تاو گەرم دەکەنەوه، یا منداڵان یاری لێدەکەن. تێبــ.ینی: کەرتی «ڕۆچ» له زمانی پەهلەویدا بە «ڕۆژ» و تراوه و و هەروەکوو خۆی ماوەتەوه.
بەربەژن
«نت.» 1- دووعا و نووشتەیەکی بەشکڵی چوارگۆشە ده بەرگ دەگیرێ و ڕاست و چەپ دە مل دەکرێ و بەلاتەنیشتە وه شۆڕ د ەبێتەوه. «عا.» حەمایەڵ. 2- خشڵێکی ژنانەی کوردەوارییه به شکڵی حەمایڵ له ئاڵتوون و.... دروست دەکرێ.