تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەربووک
[[1-به‌ر/2+بووك/1]]
«نت.»، «مک.، سیم.، بک.» ژنێکه دەگەڵ بووک دەچێته ماڵی زاوا و دەیکاتە پەردەوە و خەبەری (بەزاوابوون)ی زاوا و «ڕووسووری» بووک به کەس و کاری هەرتکیان ڕاد گەیەنێ. تێبــ.ینی: لە ناو کوردەواریدا ئافرەتی ئاوا لە هەموو شوێنێک هەن که هەر له خوازبێنی ڕا هەتا شەوی بووکێنی دەگەڵ بووک و زاوا و بووک و ماڵی هەر دوو لا خەریک دەبێ و ئەرکی بەجێ گەیاندنی داب و دەستووری شایی و خەنەبەندان و هەمام لە میش کردن و... د ەکێشێ.* «بک.» بەربوو. «سیم.، سن.» پێخەسوو، پاخەسوو.
بەربووکی
«حمس.» 1- ئەو کارەی بووک دەیکا، کاری جێ بە جێ کردنی کاری کچ و کوڕ کە دەبنه ژن و مێرد. 2- «مج.» ڕێکخستی نێوانی دوو کەسان یا زیاتر، هەڵسووران و چالاکی بۆ ڕاپە ڕاندن و بە ئەنجام گەیاندنی کارێک کە پەیوەندی ڕاستەخۆی بە و کەسە وه نەبێ:: نازانین کاک حەسەن ئەم بەربووکییە ی لەچییه؟ تێبــ.ینی: بە مانای دووەم تانووتی تێدایه.