تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەرانپۆز
«ست.، «سن.» حاڵی ئینسانێ که لووتی هەر له نێوان برۆیانەوه به زەقی هاتبێته خوار هەتا دەگاته سەر تفەنگی کەسێکی کەپۆی کەوانەیی بێ.* «مک.» قەپۆز بەران.
بەرانپێچ
[[1-به‌ر/2+2- ئان/1+پێچ «پێچان» ]]
«نت.» تم: بەر هەڵبێنه.
بەرانەکێوی
[[ به‌ران+3-ئه/2+كێو+3-ئی]]
«نت.» نێرەی مەڕەسوور.
بەراو
[[1-به‌ر/2+1-ئاو]]
«نت.» تم: 1- ئاوی /١. ٢-«مج.»، «مک.» ڕەوا. «عا.» مباح.:: باوکی کردۆته بەراوی خە ڵک (بەلایەوە هیچ نییە ئەگەر خەڵک قسەی ناشیرن به باوکی بڵێن»، بەراویان کردووه «وایان لێکردووه که لای ڕەوا بێ جوێنی پێ بدەن قسەی پێ بڵێن و توڕەش نە بێ
بەراویته
[[٤-به‌ر/2+ئاویته «=ئاویشتوو» ]]
«ست.» حاڵی مەڕ یا بزنێ که بەچکەی به ناوەخت فرێ دابێ.
بەرایی
[[1-به‌ر/2ئایی/2]]
«نت.» سەرەتای کۆمەڵە خەڵکێ، چەند کەسێک که بۆ هەر مەبەستێک بێ وەپێش کۆمەڵه خەڵکێک دەکەون و هێندێک دوور له پێشیانەوه دەڕۆن.:: بەرایی لەشکر گەییشته شار، بەرایی سوارەکان له دێ دەرچوون «عا.» طلیعةو مقدمة الجیش. «مک.» پێشایی.
بەرایی دان
«مست. لا.» ماوه، مەجال. فتوا بۆ کارێک ئامادهەوون بۆ جێ به جێ کردنی مەسەلەیەک.:: چاو بەراییی نادا بچێتە ماڵیان،. چۆن دڵت بەرایی دەدا قسەی وا بڵێی.
بازەبەران
[[٢-باز 3- ئە / 2+ بەر (بردن) + ئان /1] ]
(نت،)، (مک.) هەفتەی دوایی زستان کە هەتاو هەموو ڕۆژێ جێگەی ئاوابوونی دەگۆڕێ. تێبــ. - بە پێی ئەو نیشانە و کەڵە کە بەردانەی لە هێندێ شوێنی کوردستان بۆ ڕاگرتنی حیسابی ساڵ و فەسڵەکان دروست کراون، بێجگە لەم هەفتەیە، باقی وەختەکان هەتاو لەکاتی ئاوابوونا هەموو ڕۆژێ یەک لەدوای یەک هەر لە یەک نوختە ئاوا دەبێ.
بەختەبەران
[به‌خت/1+3-ئه/2+به‌ران]
نت.» بەرخێکه له دوو ساڵ گە ورە تر بێ و خاو ەنی هەڵیبژاردبێ له دوا ڕۆژا ببێته «بەران»، بەڵام هێشتا نەزانێ لەکاتی خۆیا بۆ «بەران» د ست دەدا یان نا.
بەربەران
«نت.» «مک.» شەکە مێیەکی گەیشتبێته پایز و و ئامادە بێ بەران بخوا.