تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدنەمەک
«ست.» کەسێکی چاکه و پیاوەتی خەڵکی لەبەر چاو نەبێ. تێبــ.ینی: له کوردەواریدا هەر وەکوو لە نێو زۆر میللەتانی دیکەشدا باوه، ئەگەر دوو یاچەندکەس پێکەوه نانیان خوارد یا یەکێک له ماڵی کەسێکا نانی خوارد «نمەکی یەکتریان کرد» دەبێ مافی ئەم نان و نمە که بپارێزرێ و خەیانەت بە یەکتری نەکەن. * سپڵه. بێ وەفا. پێ نەزان.
بەدنەمەکی
«حمس.» کاری لەبەر چاوڕانەگرتنی هەقی نان و نمەک. * بێ وەفایی سپڵەیی.
بەدنەژاد
«ست.» تم: بەد ڕسەن.
بەدوێژ
«ست.0» «سن.» تم: بەدگۆ.
بەدڕا
ست.» کەسێکی ڕێگەی خراپەی گرتبێ، کەسێکی بیر و ڕای چەوت و ناڕاستی هەبێ جا دەربارەی هەرشتێک بێ. تێبــ.ینی: کەرتی «ڕا» لەم وشەیەدا یان به مانای «ڕێگا» یه یا به مانای «بیروڕا».
بەدڕایی
حمس.» به ڕێگە ی خراپه ڕۆیشتن، خاوەنی بیر و ڕای «له هەر بابەتێکەوه» چەوت بوون.
بەدڕەتەو
[[به‌‌د/4+ڕه‌ته‌وه]]
ست.»، «سن.» تم: بەدڕە سەن.
بەدڕەفتار
ست.»، «مک.» کەسێکی شێوەی هەستان و دانیشتن و جووڵانەوەی دەگەڵ خەڵک باش نەبێ.
بەدڕەنگ
ست.» حاڵی هەر شتێکی ڕەنگی ناشیرن و تەڵخ بێ، هەر شتێکی ڕەنگی ئاودار نەبێ، هەرشتێکی ڕەنگەکانی مات و بێ بریسکه بێ.
بەدکار
ست.» 1- خراپه دەکا «له هەر بابەتێک بێ». 2- ئەوەی له ڕووی داب و دەستووری کۆمەڵایەتی و دینی خراپ دەجووڵێتەوه. 3- ئەوەی زیان به خەڵک دەگەیێنێ و حەز به خراپەی خە ڵک دەکا.* بەدعەمەل، بەد کردار.
بەدکردار
ست.» تم: بەدکار.
بەدگومان
ست.» حاڵی کەسێکی هەموو کاران بە شکه و به باری خراپەدا لێکیان دەداتەوه.* دڵ پیس، «سن.» دڵ چەپەڵ. دڵ کرمۆڵ. «جن.» بەدگمۆ.
بەدگومانی
حمس.» لێکدانەوەی خراپ دەربارەی کەسێ یا کارێ یا ڕووداوێک شکی خراپه کردن.
بەدگۆ
ست.» کەسێکی به خراپه باسی یەکێک دەکا، ئەوە ی بۆ خەڵک چاکەی بەدمدا نایه، کەسێکی زمانی به چاکه ناگەڕێ.* بەدبێژ، بەدوێژ.
بەدگۆیی
حمس.» ئەو کارەی که ئادەمیزادی بە د بێژ دەیکا.
بەدگۆیی کردن
مست. مت.» به خراپه باسی کەسێ یا کەسانێ یا شتێ کردن. زمان بە چاکه نەگە ڕان.* «جن.» بەدگۆیی کرده.
بەدڵ
[[به/2+دڵ]]
بنت.» به ئیخلاسەوه، بەخۆشی، به ئارەزوویەکی زۆرەوه.:: به دڵ حەزم دەکرد منیش هاتبام. به دڵوازی لێ هێنا.
بەدڵ و داو
بنت.»، «مک.» به حەزلێکردنێکی ئێجگار زۆرەوه، به پەرۆشەوه. تێبــ.ینی: من وا تێدەگەم لەم وشەیەدا «داو» بێ و دەنگی «ئەلف.» ی دوایی کەوتبێ. * به دڵ و گیان.
بەدەر
[[به‌/2+ده‌ر]]
«بنت.» تم: بێجگه.
بەدەرخواردن
«مست.لا.» تم: بەکار هاتن.