تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئیش بەدەست
(نت. ست.) ١- ئەو کەسەی بە کارێکەوە خەریک بێ. ٢- کەسێکی کاری لە دەست بێ، بتوانێ لە دەزگایەکی دەوڵەتیدا کاران ڕاپەڕێنێ.
بەدەست
«ست.» 1- دەست ڕۆییو، خاوەندی ماڵ و دەوڵەت. 2- ئازا، دلێر.
بەدەست گرتن
«مست. مت.» 1- گرتنی گیاندارێکی ڕا بکا. بەبێ یارمەتی هیچ هۆیەک.:: ئەوەنده بەفر باری پەنجا چۆلەکەمان هەر بەدەست گرت. 2- «مج.» چوونی زاوا بۆ لای بووک و جووت بوونی دەگەڵی وەکوو ژن و مێردان.:: سێ مانگه بووکیان بۆ گواستۆتەوه هێشتا به دەستی نەگرتووه.* بوونه زاوا. بەزاوا بوون.
بەدەستەوه
«ست.» 1- ئاماده و حازر بۆ ڕاپەڕاندنی کاران.:: نیگەران مەبه ئەم پیاوه هەمیشه به دەستەوەیه و چی پێ بڵێین وا دەکا. 2- بەلاوەنراو.:: سێ جار هەشت بیست و چوار، ئەوە چوار دوو به دەستەوه.
بەدەستەوەدان
«مست. مت.» 1- تەسلیم کردنی کەسێک که پەنای بردبێته بەر کەسێکی تر. به غەنیمەتەکەی:: قەت باوەڕ مەکەن به دەستمانەوه بدا. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه زیاتر بۆ کەسانێکی له ترسی حکومەت خۆیان شاردبێتەوه، بەکار دە هێندرێ. 2- تەسلیم کردنی هەر شتێک به کەسێکی تر:: زۆر گیان سەخته ڕوح به دەستەوه نادا به دەستییەوه نەدەدا به زۆر لێمان ئەستاند.
بەدەستەوەگرتن
«مست. مت.» 1-- هەلگرتنی شتێک به دەست به جۆرێکی وا کە دیار بێ:: چەمەدانێکی به دەستەوه گرتبوو دەچوو بۆ گاڕاژ، کاغەزێکی شڕی زەردی به دەستەوه گرتبوو هەر تاوەناتاوێ دەیگووت: ئەوەتا بەڵگەی تاوانت. پا شان بۆم دەرکەوت «خەونامەی سەید ئەحمەدی مەدینه» یه. 2- «مج.» شتێک کردنه بەهانه بۆ کردن یا نەکردنی کارێک:: ژیر کردنی منداڵەکەی به دەستەوه گرتووه و خۆ ده هیچ کارێکی دیکه ناگەیێنێ.
بەدەستەڵات
[ [بە/٨ + دەسی + ٣-ئە/٢ + هەڵات]]
«ست.» 1- خاوەن زۆر و توانست «مقتدر». 2- کەسێکی قسەی بڕوا، پیاوێ که لای خەڵک، لێپرسراوانی دەوڵەت و ئیدارەکانی قسەی بخوا.