تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەدەل
[[عا.:بدل]]
«نا.»، «کعر.» پارەیەکه ئەو کەسانەی وەختی سەربازییان دەهات، دەیاندا به حکومەت و لەباتی ئەوەی دوو ساڵ عەسکەری بکەن چەند مانگێک خزمەتیان دەکرد. هس.: بەدە ڵ
ئیش بەدەست
(نت. ست.) ١- ئەو کەسەی بە کارێکەوە خەریک بێ. ٢- کەسێکی کاری لە دەست بێ، بتوانێ لە دەزگایەکی دەوڵەتیدا کاران ڕاپەڕێنێ.
بەدەر
[[به‌/2+ده‌ر]]
«بنت.» تم: بێجگه.
بەدەرخواردن
«مست.لا.» تم: بەکار هاتن.
بەدەست
«ست.» 1- دەست ڕۆییو، خاوەندی ماڵ و دەوڵەت. 2- ئازا، دلێر.
بەدەست گرتن
«مست. مت.» 1- گرتنی گیاندارێکی ڕا بکا. بەبێ یارمەتی هیچ هۆیەک.:: ئەوەنده بەفر باری پەنجا چۆلەکەمان هەر بەدەست گرت. 2- «مج.» چوونی زاوا بۆ لای بووک و جووت بوونی دەگەڵی وەکوو ژن و مێردان.:: سێ مانگه بووکیان بۆ گواستۆتەوه هێشتا به دەستی نەگرتووه.* بوونه زاوا. بەزاوا بوون.
بەدەستەوه
«ست.» 1- ئاماده و حازر بۆ ڕاپەڕاندنی کاران.:: نیگەران مەبه ئەم پیاوه هەمیشه به دەستەوەیه و چی پێ بڵێین وا دەکا. 2- بەلاوەنراو.:: سێ جار هەشت بیست و چوار، ئەوە چوار دوو به دەستەوه.
بەدەستەوەدان
«مست. مت.» 1- تەسلیم کردنی کەسێک که پەنای بردبێته بەر کەسێکی تر. به غەنیمەتەکەی:: قەت باوەڕ مەکەن به دەستمانەوه بدا. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه زیاتر بۆ کەسانێکی له ترسی حکومەت خۆیان شاردبێتەوه، بەکار دە هێندرێ. 2- تەسلیم کردنی هەر شتێک به کەسێکی تر:: زۆر گیان سەخته ڕوح به دەستەوه نادا به دەستییەوه نەدەدا به زۆر لێمان ئەستاند.
بەدەستەوەگرتن
«مست. مت.» 1-- هەلگرتنی شتێک به دەست به جۆرێکی وا کە دیار بێ:: چەمەدانێکی به دەستەوه گرتبوو دەچوو بۆ گاڕاژ، کاغەزێکی شڕی زەردی به دەستەوه گرتبوو هەر تاوەناتاوێ دەیگووت: ئەوەتا بەڵگەی تاوانت. پا شان بۆم دەرکەوت «خەونامەی سەید ئەحمەدی مەدینه» یه. 2- «مج.» شتێک کردنه بەهانه بۆ کردن یا نەکردنی کارێک:: ژیر کردنی منداڵەکەی به دەستەوه گرتووه و خۆ ده هیچ کارێکی دیکه ناگەیێنێ.
بەدەستەڵات
[ [بە/٨ + دەسی + ٣-ئە/٢ + هەڵات]]
«ست.» 1- خاوەن زۆر و توانست «مقتدر». 2- کەسێکی قسەی بڕوا، پیاوێ که لای خەڵک، لێپرسراوانی دەوڵەت و ئیدارەکانی قسەی بخوا.
بەدەم
[[به/8+د‌ه‌م]]
(ست.) ١-ئینسانی قسەزان، کەسێکی توانای قسه کردنی زۆر بێ.* به دەم وپل. دەمەوە ر. 2- قسەی به زاری. ڕاسپێری نەنووسراو. «عا.» شفهی:؛ هەموو شتێکم بۆ نووسیوه، به دەمیش پێی بڵێ زۆری سڵاو لێکردی.
بەدەم وپل
«ست.» تم: بە دەم.
بەدەمار
[[به‌/8+ده‌مار]]
«ست.» ١-حاڵی ئینسانێ که قبووڵ نەکا له لای ئەو کەسێک دەست بۆ کەسێکی تر درێژ بکا یا قسەی سووکی پێ بڵێ. 2- کەسێکی گوێ نەداته هییچ مەترسی و خەتەرێک و سووکایەتی بۆ خۆی و خەڵکی تریش لە هیچ کەس قبووڵ ناکا. 3- «مج.» به شەڕەف، بە نامووس.
بەدەن
[[= عا.: بەدەن]]
«نا.» تم:1- بەندەن.
بەدەڵ
[[عا.]]
«نا.»، «مک.»،«سن.» کاڵای خراپ و بازاڕی، کاڵایەکی به دانسته دروست نەکرابێ. //ئەسڵ، عەسڵ. * جەڵەب،، جەلەبی. «جن.» بەدەل. تێبــ.ینی: ئەم وشەیه له «بەدەل» ی عەڕەبی وەرگیراوه که مانای «له جێگەی، لەباتی» یه و هەر بۆیەش له زمانی کوردیدا ئەو مانایەی وەرگرتووه چونکوو «کاڵای بەدەڵ» له جێی ئەسڵ دادەندرێت.
لە ئەندازە بەدەر
حاڵی شتێک کە لە حەددی مەعموولی تێپەڕیبێ. ((... دانەکانی ڕەش هەڵگەڕاون، هەموو، هۆی جگەرەکێشانی لە ئەندازە بەدەرە...)) (قەفتان: چیرۆک-٧٠) *زیاد لە ئەندازە، بێ ئەندازە.
ئەبەدەن
[[=عا.: ابدا]]
تمـ: ئەدەب/۲ ب.: ئەبەدەن وانییە، ئەبەدەن ئەم پیاوە شتی وای لە دەم دەرنایە.