تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بەد
ست.»، «بک.، نو، جن.» «بەد نەبێ بەدخانه به یاد ناکا.» .2- حاڵی کەسێکی ئەو سیفەتەی تێدا نەبێ که پێویشته بیبێ.:: برایەکی بەدی هەیه «یانی ئەو کەسە نییه که ڕێ و شوێنی برایەتی بە جێ دەگەیێنێ.» 3- ئادەمیزادی شەڕانی که حەزی له خراپەکردن بێ..:: منداڵێکی بەده خوا بیباتەوه و ڕزگارمان بێ. 4- د چێته سەر گەلێ وشە و دەگەڵیان تەرکیب دەبێ و دەیانکاته «سفەت» :: بەد ئەدا، بەد پیله، بەدخوو، بەد ڕەوشت. تێبــ.ینی: له زمانی پەهلەویدا «ڤەتەک» بۆ ئینسان و «ڤەت» بۆ شتی دی دەکار کراوه.
بەد ئەدا
[بەد/١+ ١-ئەدا/١]
ست.»، «مک.» حاڵی کەسێکی ڕەوشت و ڕەفتاری نەچێته دڵی خەڵکەوه.
بەد ئەسڵ
[[كو.عا.]]
ست.» تم: بەدڕەسەن.
بەد بینی
حمس.» ئەنجامی کارێ یا هەموو کاران به خراپ دیتن. به چاویلکەی ڕەش تەماشای دونیا کردن.
بەد جسن
ست.»، «مک.» تم: بەد ڕەسەن
بەد جنس
ست» تم: بەدڕەسەن.
بەد حیسابی
[[كو.عا]]
حمس.» ناڕاستی لەسەودادا، قەرز کوێری.
بەد خواز
ست.»، «کعر.» ئەو کەسەیه خراپە ی خەڵکی دەوێ * «مک.» بەدخوا. «جن.» بەدها.
بەد فەساڵ
[[كو.عا]]
ست.»، «سیم.» تم: بەد چاره
بەد قەواره
ست.»، «کئێر.»، کەسێکی قەد و باڵای ناڕێک بێ * بەد شکڵ /2
بەد قەوڵ
[[كو.عا]]
ست.»، «کئێر.» کەسێکی قسەی خۆی ناباته سەر، ئەوەی وەعده دەدا و بە جێی ناگەیێنێ.
بەد لغاو
«ست.» 1- ئەسپ یا هەر وڵاغێکی دیکەی سواری که قبووڵ نەکا لغاوی ده دەمی بکرێ. 2- «کن.» ئادەمیزادی سەرکێش و کەلله ڕەق.
بەد پەسەن
ست.»، «سن.» تم: بەد پەسەند.
بەد پەسەند
ست.» «کئێر.» 1- کەسێکی به هاسانی هەموو شتێکی وەبەر دڵ نەکەوێ. 2- کەسێکی که له هەڵبژاردنی شتێ یا کەسێکی له هەڵبژارنی شتێ یا کەسێکی خراپ هەڵبژێرێت.* «سن.» بەد پەسەن.
بەد چاره
ست.» خاوەنی دەمووچاوی ناشیرین.* «سن.» بەد چێره بەدسەکوت. «مک.» ناحەز، ناشیرین.* «سیم.» ناشیرین، بەدفساڵ، بەددیمەن.. «جن.» بەدگل.
بەد چێره
ست.»، «سن.» : بەدچاره.
بەد ڕەفتاری
بەد ڕەووشت
ست.» تم: بەدخوو.
بەددیمەن
ست.» تم: بەدچاره.
بەدم دادانەوه
مست. مت.»، «مک.» بەر پەرچ دانەوەی کەسێکی قسه دەکا و قسەکانی به دڵی یەکێک نەبێ که دە یان بیسێ.
بەدڕەسەن
ست.» هەر گیاندارێکی ئەسڵ و نەسەبی باش نەبێ.* بەد ئەسڵ، بەد جسن، بەد جنس، بەد توخم، بەد نەژاد، بەدڕەتەوه، ناڕەسەن، نانەجیب.
بەدڵ بوون
مست. لا.» پەسەند بوونی شتێ یا کەسێ لەلای یەکێکی تر.:؛ ئەم کابرایەم زۆر بە دڵه، زۆریش به دڵی نەبوو بەڵام هەر چوو
بەدڵ و گیان
بنت.» تم: به دڵ و داو.
بەدڵەو نووسان
مست. لا.» 1- تم: به گیان کەوتن. 2- پەسەند بوون و قبووڵ کردنی کارێ یا شتێ یا مەسەلە یەک و کەسێک لەبەر چاوی یەکێکی تر.: ئەم هەرا و هوریایەی به دڵەوه نەدەنووسا.
بەدیارەوه دانیشتن
«مست. مت.» چاوەدێری کەسێک یا شتێک کردن.:: بەدیارەوە دانیشتن مەبادا کارێکی هەبێ. ئەوه بەدیار مەوه دانیشتووی کەچی؟
بەدەل
[[عا.:بدل]]
«نا.»، «کعر.» پارەیەکه ئەو کەسانەی وەختی سەربازییان دەهات، دەیاندا به حکومەت و لەباتی ئەوەی دوو ساڵ عەسکەری بکەن چەند مانگێک خزمەتیان دەکرد. هس.: بەدە ڵ
ئیش بەدەست
(نت. ست.) ١- ئەو کەسەی بە کارێکەوە خەریک بێ. ٢- کەسێکی کاری لە دەست بێ، بتوانێ لە دەزگایەکی دەوڵەتیدا کاران ڕاپەڕێنێ.
بەدان کەوتن
مست.لا.» 1- نەخۆش کەوتنی ئاژەڵ و پاتاڵ لەبەر زۆر خواردن. «مج.» نەخۆش کەوتنی ئینسان له ئەنجامی زۆر خۆریدا.
بەدبین
ست.» ئەو کەسەی عاقیبەتی هەموو کارێکی به خراپ دێته بەرچاو. ئەوەی به چاوی ناهومێدی دەروانێته دوونیا.
بەدبێژ
ست.» تم: بەد گۆ.
بەدبەخت
[[په:ڤه‌تبه‌خت]، [به‌د/4+1-به‌خت/1]]
ست.» ئەو کەسەی دەست بۆ هەر کارەی دەبات بە دەستیەوە نایەت، کەسێکی بەختیار نەبێ. * بێ ئیقباڵ، بێ تاڵع، بێ شانس.
بەدبەختی
حمس.» ئەنجامی بێ ئیقباڵی.
بەدتوخم
ست.» تم: بەد پەسەند. بەدڕەسەن
بەدحاڵ
ست.» کەسێکی گوزەرانی ناخۆش بێ
بەدحیساب
[[كو.عا]]
ست.»، «کئێر.» ئینسانێکی لە سەودا و مامەڵەدا سەر ڕاست نەبێ. ئەو کەسەی قە رزی خەڵک ناداتەوه.
بەدخوا
ست.»، «مک.» تم: بەدخواز
بەدخوو
ست.»، «مک.» 1- کەسێکی عادەتی خراپی هەبێ:: ئەرێ ئەو منداڵه بۆچی وا بەدخووه. 2- یەکێکی ڕەفتاری دەگەل خەڵک باش نەبێ * بەد ڕەوشت.
بەدخووبوون
مست. لا.» 1- گۆڕانی ڕەوشت و خووی کەسێ لە چاکەوه بۆ خراپه.::ئەرێ خۆ جاران وانەبوو ئەوه بۆ چی وا بەدخوو بووه. // بەدخوو کردن. 2- کەسێکی هەر له ئەسڵا توندو تێژ و بەدخووبێ.