تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



1- بۆرەک
[[په:بۆره‌ك]]
«نا.» خوێیەکی کیمیاییە و ناوه عیلمیەکەی «بۆرانی سۆدیۆم» ه، له تەرکیبی کیمیاوی ئاسید بۆریک دەگەڵ سۆدیۆم دەکەوێتەوه، له ئاوی دەریادا به حاڵی تەبیعی هەیه و بۆ داوو دەرمان و له سەنەعاتدا به کەڵک دێت، له کوردستان زێڕینگەران بۆ تواندنەوەی زێڕو مس و زێو بەکاری دێنن، چونکوو گەرمی کورەی ئاسایی ئەو جۆره مەعدەنانەی پێ ناتوێتەوه. تێبــ.- مەعلووم نییه ئەم وشەیه کەنگێ کراوه به عەرەبی و چۆته قاڵبی «بورق» ەوه و له زمانی عەڕەبی ڕا چۆته ناو زمانی لاتینی و ئەوجار پەڕیوەتەوه زمانانی ئێستای ئەوروپا و له زمانی فڕەنسیدا بۆته «بۆڕاکس»
2- بۆرەک
[[؟]]
«ست.» ڕە نگێکی تەواو «بۆر» نەبێ. مەیلەو بۆر بێ.* «سیه.». بۆربا. بۆرقنه. «کک. بۆرەواش. تێبــ.- به پێچەوانەی گەلێ وشەی تێکەڵی کوردی که به «3- ئه/2» تێک دەبنەوه، من بۆ ئەوه چووم که ئەم وشەیه له [ 1- بۆر+ ئالووک] پێکهاتووه وکەرتی دووەم «ئاڵووک» شکڵێکی تازەتری «ئالووتەک» ی پەهلەوییه که زمانی فارسی «ئالوودە» ی خۆی لێ وەرگرتووه.