تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بڕشت
«نمس «بڕین». 1- جیاوازی نێوان بنەتۆوێ دانەوێڵه که دادەچێنرێ و ئەو حاسڵەی لێ هەڵدەگیرێ.: ئەم گەنمه یەک و ده بڕشتی دەبێ هەر کیلۆیەک دە کیلۆی لێ هەڵدەگیرێتە وه» * «مک.» ژێژه و. 1-2) «سەرمقەستی قوماش که بەرگدوو بۆ دروونی جلک لەت و کوتی دەکەن و پارچەپارچەی بچووکی لێ دەکەوێتەوه به کەلکی هیچ نایه و فڕێی دەدەن. ب» تیزماڵکی کاغەز که له کتێبــ. و دەفتەران پاش جزوبەندکردن و لێک و لووس کردنی قەراغەکانیان، یا هەر کارێکی تر لەسەر کاغەز، دەکەوێتەوه. 3- «مج.» لێهاتوویی و لێوەشاوەیی و توانایی بۆ ڕاپەڕاندن و جێبەجێ کردنی کاران.:: پیاوی وا به بڕشت وەک ئەم کابرایه هەر نابێتەوه.
بڕشت لێدان
«مست.، مت.» تم: بڕین /4.
بەبڕشت
«ست.» ١-حاڵی دەغڵ و دانێ که زۆری لێ هەڵبگیرێ:: برنج له گەنم بڕش تره.2- حاڵی کەسێکی سەلیقەی بە کاران بشکێ، سە ری لێ دەربچێ.