تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوودڕ
[[؟]]
«نت.»، «نا.» کەلەبەر و قەڵشت له زەویدا، شوێنێکی وەکوو ئە شکەوتی بچکۆڵه، له کێوا که دڕەنده و جانەوەر خۆیانی تێدا حاشار دەدەن. تێبــ.ینی: وا وێدەچێ که ئەم وشەیه له [بووم + دڕ «دڕان» ] پێکهاتبێ.
بوودەڵه
[[؟]]
«نت.»، «مک.» ئادمیزادی دەست و پێ سپی هیچ لەدەست نەهاتوو، بێ شەخسییەت. تێبــ.ینی: من وا تێدەگەم ئەم وشەیه له پێشدا «نابووتەڵه» بووە و (نا)یەکەی کەوتووە. یاخۆ «بووتەک» ی پەهلەوی و «پێب. ئەڵە» پێکهاتووه که ماناکەی دەبێته: «مەوجوودێکی بچکۆله».
بەروبوودرێژ
[[1- به‌ر 2+ بوو «بوون» + درێژ ]]
«ست.» حالی کار، مەسەلە یا شتێ کە زۆر بخایێنێ یا وا دیاربێ کە زۆر دەخایەنێ.:: زستان بەروبووی درێژه، بەم هاسانییانە نابڕێتەوه. تیێب- هەر وەکوو کەرتەکانی ئەم وشەیەیان لێ پێکهاتووه بۆمان د ردەخە ن، وشەی «بەروبوو» هیچ پێوەندی دەگەڵ «بەروبوو» ی به مانای «سەمەر» نییه. * درێژخایێن.