تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بوغ
«نا.»، «مک.» 1- هەموو هەڵم و دووکەڵی وشک و گەرم که له سووتانی سووتەمەنی یا له هەرشتێکی دیکه هەڵدەستێ و گیانداران تەنگەنەفەس دەکات.* «سیه.، سن.، جن.» بۆق. 2-غازێکه لە سووتانی سووتەمەنی وەکوو دار وخەڵووز هەڵدەستێ و ئەگەر ژوور کون بڕ بێ، ئەو خەڵکەی تێیدا دانیشتوون سەریان دەکەوێته ژان و هێندێ جاران له هۆش خۆیان دەچن و ئەگەر نووستبن و هەستی پێ نەکەن دەشیان کوژێ. تێبــ.- ئەم وشەیه مانای دووەمی له موکریان که زستانان بۆ گەرم کردنی ژوور «کورسی» باوه، بەکاردێت ناوی عیلمی ئەو گازه «ئۆکسیدی کاربۆن» ه که له تەرکیبی کیمیایی «کاربۆ ن» و «ئۆکسیژن» پەیدا دەبێ.
بوغه
[[بوغ+5-ئه/1]]
«ست.»، «مک.» حاڵی گای قەڵەوه ی مل ئەستوور:: تەماشای تەماشای دەڵەی گای بوغەیه. تێبــ.- وەکوو لە دۆستی شاعیرم مام هێمنم بیستووه مامۆستا مەلا جەمیلی ڕۆژبەیانی له بابەت ئەم وشەیه ڕای وایه که به گایەکێوتراوه دایان بەستبێ بۆ ئەوەی بیکەنه «قوربانی»، مامۆستا «هێمن» یش خۆی لەو باوەڕە دایە که بە گایەک وتراوه بۆ «پەرستن» تەرخان کرابێ. هس.: «بەغه» و «بەگه» له زمانی ئاوێستاییدا و «بهەگه» لاسانسکریتیدا به مانای خودا و «بەگ» ی ئێستای کوردی و «بیگ» ی ئینگلیشی به مانی پیاوی گەوره و چتی گەوره.
بوغاری
[[بوغ/1+ئار/5+1-ئی/3]]
«نت.»، «مک.» ئاگردانێکه لە دیواری خانووی کۆن دروست دەکرا، زستانان بۆ گەرم داهێنانی ژوور ئاگریان تێدا دەکردەوه، وەکی دیش بۆ چێشت لێنان کەڵکیان لێ وەردەگرت، دووکەڵەکەی بە دووکەڵ کێشێکی تایبەتیدا که لەناو دیوار بۆیان دەهێشتەوه دەڕۆیشت و لە سەربان دەردەچوو، ئێستاش له هێندێک خانووی تازەدا هەر بۆ جوانی له قولینچکێکی ژوور دروست دەکرێ. تێبــ.- من وادەزانم ئەم وشەیه لەو کەرتانه پێکهاتووه که نیشانم داون، بەڵام دوکتور معین «تم: فەرهەنگ، ج1، ل- 475» وشەی «بوخاری» کە له زمانی فارسیدا پێشان هەر مانای «بوغاری» کوردی هەبووه و پاشان «کوورەی فەڕەنگی» جێگای بوغاری گرتۆتەوه بۆته ناو ئەویش، ئەم وشەیه نیسبەت دەدا به «بوخاری» عارەبی و (ژابا)ش هەر (بوخاری) نووسیوه و دەگەڵ «بوخاری» فارسی بەراوەردی کردووه «تم: ژابا-39». و (مەردۆخ )یش هەر بوخاری نووسیوه «تم: ب1، ل-121». * «سیه.» مغەیری.
بوغرد
«محر. عا.»، «نا.» تم: بخوور.
بوغز
[[عا. بوغز]]
«نا.» ڕ ق، قین.:: بوغزی له دڵ گرتبوو. بوغزلەزگ - «ست.»، «مک.» حاڵی ئامیزادێ کە ڕق له کەسێ هە ڵبگرێ و له وەختێکا دەری ببڕێ.
بوغزاندن
[[عا. كو. ]]
«مست. مت.» خۆش نەویستن، ڕق لێ بوون:؛، من کەس نابووغزێنم. پیاوی دووزمان خوداش دەیبووغزێنێ.
بوغڕا
[[؟]]
«س.»، «مک.» تم. باغر. «ماڵەکەڕه زۆر بوغڕایه، هەروا دەڕوانێ له کلیسایه» «بەیتی جوولەکان» .
بوغڕابوون
«مست. لا.»، «مک.» تم: باغر بوون.