تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بست
[[ست:ڤیتاستی]]
«نا.»، «مک.» ئەندازەێیەکه بۆ پێوانی درێژی شت «واحد طول» که به به شێوەیەکی نێوەنجی 22 سانتیمتر دەبێ و لەسەری قامکه گەورەی دەستی ئادەمیزاد ڕا دەست پێد کا و دەگاته دوایی پەنجەتووته و پنجەکانی دیکەی دەست لێک بڵاود کرێنەوه و تیردە کرێن.* بۆست. «سن.» بنگیس، «هو.» بنگۆس. «بک.» بهۆست، بۆست «جن.» بگس.
بسته لێدان
[[نبسته؟+لێدان]]
«مست. لا.» بە دوو پەنجەی دۆشاومژە «قامکی شاده» ی هەردووک دەستان، یا به قامکه گەوره و دۆشاومژەی دە ستێک، له سەر هەوای مووسیقا و هەڵپەڕکێ دەنگ دەرخستن.* «مک.» چەقەنه لێدان. «سن.» پل تەقاندن.
1- بسته
[[بست + ٥-ئە/١]]
«نت.»، «مک.» 1-شیشێکی ئاسنی درێژ و پانه له بەرداشی بنەوه دێته دە ر و دەچێته ناو «تەور ه» وه و بەرداشی سەرەوه دەسووڕێنێتەوە. *«سیه.» بلووسک. بڵسک، بڵۆسک. 2- پارچه ئاسنێکی پانه «4ر5 سانتیمتر» و درێژایی به پێی پێویست، بەسەر ئاورگ و تەندوورا ڕایەڵ دەکرێ و مەنجەڵ و و دیزه و ئەو جووره شتانەی دەخرێته سەر. 3- ئەنجامی کاری بستەلێدان. هس.: «بست، بستەک» ی باکووری «تم: ژابا- معین، فەرەنگ، ب1، ل- 567» به مانای شیشی گۆشت برژاندن.
2- بسته
[[محر: یۆنانی= پیستاکیۆن]]
«نا.»، «مک.» بەری دارێکه و دەخورێ، وەکوو بادام و.... وایه له هەندێ شوێنێ کوردستان دە چێندرێ و له داری قەزوان موتوربەی دەکەن.* «کئێر.» پسته. «کعر.» فستق.
3- بسته
[[؟]]
«س.» حاڵی کەسێکی باکی لە هیچ نەبێ،:: بڕۆ له ئێمەوه بسته به چدەکەی بکه. *بەڕەڵڵا، ئازاد، سەربەست.
باڵا بستە
[[باڵا/١+ ب‌ست +٥- ئە/١]]
(ست.، نت.)، ئادەمیزادی کورتە باڵا (باڵای بە قەدەر بستێکە)، (عا.)، قزم.
بستوو
[[بست+2-ئۆ]]
«نت.» 1- تەپڵۆڵکەیەکی بەرزایی و دڕێژایی کەم بێ. 2- کلکەی شاخ کە هێندە ی نامێنی دەگەڵ دەشتایی تێکەڵ ببێتەوه * یاڵ.