تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزڕکاو
«نمف. بزڕکان.» 1- شیر یا ماستێکی تێکچووبێ. 2- ئینسانێکی ڕەنگی پەڕی بێ.:: ئەم ماسته بزڕکاوه چیه کڕیوته؟ ئەوه بۆوا بزڕکاوی.
بزۆز
«نفا.، سفا.» 1- کەسێکی ئارام ناگرێ، ئەوەی هەر دەجووڵێتەوه. 2- «مج.»، «سفا.» ئادثمیزادی هار و هاج.:: منداڵێکی بزۆزه * بزێو/1. «سن.» بزووک. تێبــ.- 1» ئەم وشەیه له ڕیشەی «مست. مت.» ی بزووتن داتاشراوه. بەلای منەوه داتاشرانی ئەم وشەیه دوو ڕێی تێدەچێ. یەکەم لە ڕیشەی مەسدەری بزووتن «بزوو» و وشەی ئاوێستایی «ڤەز» که یەکێک له ماناکانی «جووڵان و بزووتن» ه داتاشرابێ کەمەسدەر ی «بزووتن» ی ئێستای زمانی کوردیش دەبێ هەر لەو وشە ئاوێستایییه کەو تبێتەوه. دووەم - دیسان هەر ڕیشەی مەسدەری بزووتن «بزوو» دەگەڵ وشەی پەهلەوی «ئۆج» به مانای: هێز، زۆر، توانست، تێکەڵاوبوون و دەنگی «ج» بووبێته «ز»، لەوانەشه لە قۆناغێکی پێش ئێستادا بووبێته «ژ»
بزێ
[[2-ب/2+زێ «زان، زایین» ]]
«سفا.»، «مک.» مانگایەکی کەوتبێته چوار ساڵی یەوه.
بزەڵه
[[بز؟+ئه‌ڵه/2]]
«نت.» بەچکەی بەراز * «مک.» کوودەڵه. «جف.» چۆخە بازەڵه.
بن بزێو
«ست.»، «مک.» تەبیعەتی گۆرانی و بەستەی سووک که ئادەمیزاد به بیستنی لەشوێنی خۆی دەکەوێته جموجۆڵ.
بزڕبزڕ
«ست.»، «مک.» حاڵی شیر یا ماستێ که تێکچووبێ. هس.: لیندوو لیندوو. تم: بزڕکان.