تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزڕکان
«مست. لا.»، «سیه.» 1- تەفاعولی کیمیایی شیر و ماست لەناو خۆیاندا، لە ئەنجامی گەرم کردنیان لەسەر ئاور و تێکچوونی فیزیکی شکڵی دەرەوەیان جیابوونەوەی «ئاو» لێیان و لیندوولیندوو بوونی باقی ئەو شتانەی لە تەرکیبیاندا هەیه. * «مک.» هەڵگەڕان. 2- شێوان و سەر لێتێکچوونی ئینسان و پەڕینی ڕەنگی دەم و چاوی له ترسان *«مک.» پەشۆکان.
بزڕکاندن
«مست. مت.» 10- قسە پەڕاندن له وەختی نووستوویی و نەخۆشیدا، هەروەها لەکاتی سەرە مەرگا. 2- «مج.» قسەی بێ ڕێ و جێ کردن لەحاڵی ئاساییدا:: قسان دەبزڕکێنێ. کوڕ ئەوه چته دەبزرکێنی. * ڕاواندن. وڕێنه کردن.