تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزووت
[[؟]]
«نا.»، «مک.» بڕه دارێکه خرابێته ئاوورگ و تەندوورە وه و هێندێکی سووتابێ و گڕی دامرکابێتەوه و هەندێ جێگا ی هێشتا ئاگری مابێ و بسووتێ و دووکەڵی لێ هەڵبستێ.* سەرەبزووت، سەلکه بزووت. تێبــ.- من واتێدەگەم ئەسڵی ئەم وشەیه له قۆناغی پێش ئێستایدا «بسووت» بێ و له [2- ب/2+ سووت «سووتان» ] پێکهاتبێ و پاشان دەنکی «س» بووبێته «ز» .
بزووتن
«مست. لا.» 1- چوونی کەسێک لەشوێنێکەوه بۆ شوێنێکی تر.:: ئەم هەموو تەق و تۆقه بوو له جێگای خۆشی نەبزووت. 2- گۆڕانی جێگای شتێک:: ئەو ڕادیۆیە لە جێی خۆی بزوتووە کێ دەستی لێداوە. *جووڵان. 3-« مج.» دەست پێکردن:: گەرما بزووت. ڕاو ەسته با سەرما ببزوێ دەیان بینینەوه.
بزووتنەوه
«مست. لا.» 1-جووڵانەوه بێ ئەو ەی جێ گوڕکێی تێدابێ، حەرەکەت کردنی شتێ هەرله شوێنی خۆی.:: لق و پۆپی دارەکان هەموو دەبزوونەوه. له دوورەوه ڕەشاییەکمان دیت د ەبزووتەوه. 2- «تت.» حەرەکەی سیاسی:: بزووتنەوەی ئیمپریالیزم. بزووتنەوەی کوردایەتی، بزووتنەوەی گەلی فەلەستین، بزووتنەوەی ئازادیخوازانه.