تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بزر
[[؟]]
«س.»،، «کعر.، سیەحاڵی کەسێکی لەبەر چاوان نەبێ:؛ دوو سێ ڕۆژێکه جوامێر بزره. شازاد ئەوه لەکوێی ماوەیەکه بزری.* «مک.» ون. «سن.، سیه.» گووم، «بک.» بەرزه، وواندا.
بزر کردن
«مسات. مت.»، «کعر.» 1- لەدەست دە رکردنی شتێ بێ ئەوەی ئینسان ئاگای لێ بێ:: قەڵەمەکەی بزر کردووه. 2- هەلبڕانی کەسێ له کۆمەڵێ بێ ئە وەی به خۆیان بزانن.:: زۆر نەڕۆیشتبووین پیرۆتمان بزر کرد *«مک.» ون کردن. «سن.، سیە..» گوم کردن. «بک.» بەرزەکرن، وندا کرن. «لوگوم کرده.
بزربوون
«مست. لا.»، «کعر.» 1- له بەر چاوان نەمانی شتێ یا کەسێ:: هەباس ساعەتەکەی لێ بزر بووه. 2- «مج.» ڕێ لێ تێکچوون، ڕێگا هەڵەکردن:: شەوێک لە چۆڵی «قورفه» دوو سێ سەعات بزر بووین ڕێگاکەمان نەدەدۆزیەوه. *«مک.» ون بوون.، «سنسیه.» گووم بوون، وندا بوون. «لوگوم بییه.