تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



برژانن
«مست. مت.»، «سن.» تم: برژاندن. تێبــ.- دە نگی «ن» ی یەکەم لەو وشەیەدا و له هەموو مەسدەرێکی دیکەشا که له ناوچەکانی بێجگه له «سنە» به «ئاندن» دوایی دێت و لەبن لەهجە ی سنەییدا د بێته «ئانن» - تۆزێ دەگیرێ «مشدد» ه، لەڕاستیدا هەر دەنگی (د)، کەی برژاندن دەچێتە ناو دەنگی (ن)ە کەوه «دەغم دەبێ» و ئەو گیراوییه پەیدا دەکات. ئەمەش بەلای منە وه شێوەیە کی دیکەی «د» ی کلۆری بن لەهجەی سلەیمانیە کە لەبن لەهجەی سنەییدا له باتی ئەوەی وەکوو سلەیمانی دەنگی «گ» ێکی سووکی لە دوای «ن» ەوه لێ دەربچێ، به جارێک کلۆر دەبێ و دەفەوتێ.
برژاننەو
«مست. لا.» ڕاوەستانی خوێنی برینی لە شی ئینسان.*«سن.» برژایانە وه.