تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



ئاکابرانە
[[ ئاکابر +ئانه‌/١]]
«عا. کو.»، «بنتـ.» ١- ئەوەی لە پیاو ئاکابر دەوەشێتەوه، کارێکی پیاوی ئاکابر بیکا. ئەم کوڕە بەم مناڵی خۆیەوە کارێکی هێندە ئاکابرانەی کردووه، پیاو سەری سووڕ دەمێنێ. ٢- بە شێوەی پیاوی ئاکابر، وەکوو ئاکابران.: کوڕم تۆزێ ئاکابرانە دانیشە ئەم جوڵە جوڵەت لە چیە ؟
ئابڕووبران
«مستـ. متـ.» بێ حورمەت بوونی کەسێک بێ ئەوە «فاعیل» ی کارەکە دیار بێ.