تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بخواز
[[٢-ب/٢+خواز (خواستن)]]
«سفا،» حاڵی کەسێکی زۆر داوای شت لە خە ڵکی بکات * خوازەڵۆک.
بخوور
[[عا.]]
«نا.» هەر ماددەیەکی بەسەر ئاگرەوه بکرێ و بۆن و بەرامەی خۆش بڵاوبکاتەوه. تێبــ.- ١» لە کوردەواری ئە سپەندەر، کوندر، وشەی وشە و مە ستەکی باوه. ب» لە ئەدەبیات و چیرۆک و داستاناندا «عوود» و «عەمبەر» و «میشک» وەکوو بخوور باسکراون. ج» ئێستا هەندێ ماددەی بۆنخۆش بە چیلکه پێوە دە لکێنن و ئاگری پێوە دەنێن * بخورد، بخوور، بو غرد.
بخووردان
«نت.» دەفرێکی تایبەتییه، زەمانی پێشوو له دیو ەخانی پاتشایان و ئەمیر و گەورەپیاوان دایان دەنا و بخووریان تێدا دەسووتاند.
ئاخۆران بخوران
«نتـ.، متـ.»، «سیمـ.» ١- چلۆنایەتێ ئیشی کەسێ، وڵاتێ یا ئیدارە و ڕێکخراوێک کە هیچی بەسەر هیچەوە نەبێ. ٢- پشێوی و بەربەشۆیی ٣- کەس ئاگا لە کەس نەبوون. ٤- هەر کەسە بۆ خۆ بوون * «مکـ.» ئاخوران زاخوران.
بخورد
[[عا، محر.]]
«نا.» تم: بخوور.
بخوور
[[عا، ممر.]]
«نا.» تم: بخوور.
بخوور کردن
«مست.، مت.» سووتاندنی ماددەیەکی بۆنخۆش لەسەر ئاگر. تێبــ.- ئەم کارە لە ئەسڵا بۆ بۆنخۆش کردنی هەوای دیوەخان و مەجلیسان بووه، پاشان لە کاروباری جادووبازی و نوشتوو نووسینیشدا باوی سەندووه.
بخۆر
[[٢-ب/٢+خۆر «خواردن» ] ]
«سفا.» ١- حاڵی کەسێکی زۆر بخوا *خۆرا. زۆر خۆر ٢- «مج.» حاڵی کەسێکی زۆر حەز له خواردن بکا. * نەوسن. «مک.» چڵێس.
ئابخانە
[١-( ئاب/ ١+خانە)،( فر. کو.) ]
«نتـ.» چاوگە ژوورێکە بۆ دەست بەئاو گەیاندن تەرخان دەکرێ* ئابدەست، ئابدەستخانە، ئاوخانە، ئاودەست، ئەدەبخانە. «بکـ..» ئاڤڕێژ. «فیـ..» ئاودەستخانە، پێشـــاو، سەراودەشت، کەنـــاراو.
ئاڵووبخارە
[[ئاڵوو + بخارە= بوخارا «شارێکە لە ئوزبەکستانی سوڤێت]]
«نتـ.»، «مکـ.» جۆرێک هەڵووچەیە، تامی ترشە، ڕەش و زەردی هەیە، ڕەشەکەیان ئیشکە و دەنک دەنک، زەردەکە شیرەدارە و جاران لە ناو خیگەدا هەڵدەگیرا. هەردوو جوورەکەی لە باتی ترش دەکرێتە ناو چێشتەوە. * هەڵووچە پاوەیی، هەڵووچە ڕەشە «سنـ.». هەڵووژە ڕەشە.
ئەدەبخانە
«نتـ.» تمـ: ئابخانە. «ئەدەبخانەکە و حەوزی تێکەوتن» «پڕیانە لە ئاو، هێندە بێ بەختن» «پیرە مێرد- ٢٦٥»