تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



١- باب
(نا.)، (مک.) ١- نێرینەی ئادەمیزاد کە ژنی هێنابێ و منداڵی بووبێ، دەبێتە بابی منداڵەکان. ٢- (مج.) هەر ئەو حاڵەتەی ژمارە (١) بۆ هەندێ گیانداری کەوی وەکوو ئەسپ و... (( لە ئێستریان پرسی بابت کێیە؟ کوتی خاڵم ئەسپە)) (فۆلکلۆر). تێبــ.- ئاوێستایی هاو مانای ئەم وشەیە زۆر گۆڕانی بەسەرهاتووە: پەتەر، پیتەر، پتەر، پیتهەر، فیدز (تم: یکد، پد. خ٢، ل-١١) و تەنیا لە لەهجەی جنووبی زمانی کوردیدا لە قالبی (پیەر) و لە بن لەهجەی سلەیمانیشدا لە وشەی (باوەپیارە)دا دەبیندرێ، کەچی زمانی فارسی (پدر) و فرەنسی (پێڕ) و ئینگلیسی (فادز)یان پاراستووە. بەڵام ئەم وشەیە (١-باب) لە (پاپ)ی پەهلەوی کەوتۆتەوە (تم: ژابا-٣٣). هس.: پایەک، پایەکان، بابەک، بابەکان (بک.) باڤ. (کعر.) باوک، باو. (جنوو.) پیەر، بۆوە.
١- بار
[[پە: بار]]
(نا.) ١- کاڵا و کەلوپەل یا هەر شتێکتی تر کە دە دەفرێکەوە پێچرابێ یا توند بەسترابێ تا لە وڵاغ (کەر، ئێستر، بارگین، وشتر) یا هەر هۆیەکی دیکەی ئازوگوێز (گارێ، عارەبە، لۆری،...) بندرێ و لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر (دوور یا نیزیک) بگویزرێتەوە. بارە تووتن، بارەدار، بارە گوێنی. ٢- قورسایی شتومەکێ کرابێتە بار و ئەوەندە گران بێ وڵاغێکی باری هەڵیبگرێ. باری ئێسترێ گەنممان ناردۆتە شار، ئەمە هەر باری کەرێک دەبێ. ٣- (مج.) ئەرک و قورسایی مەعنەوی کارێک. ئەو بارە بە من هەڵناگیرێ (ئەو کارە بە من ناکرێ). ٤- ئازار، ئەزێت، ڕەنج. ((لەش بە بار بێ))- (کن.) قسەیەکە ئافرەتان لە حاڵێکا کە هەست بە ناڕەحەتی (ماددی یا مەعنەوی) دەکەن دەیڵێن. ٥- (کعر.) تم: بەر. منداڵی لەبەر چووە.
١- بارانە
[[باران+ ئە]]
(نت.)، (مک.) ١- تم: باران. ٢- هەوایەکی گۆرانی کوردییە. ((بارانە و بارانە، هەوای بارانەی تازە...)).
١- بارەپێمەڕە
[[بار + ئە + پێمەڕە]]
(نت.)، (مک.) ئەوەندە قۆڕ یا خۆڵە کە بە جارێک (پێمەڕە) هەڵیدەگرێ. چەند بارەپێمەڕە قوڕ دەو قووڵکەیە کەن با پڕبێتەوە.
١- باز
[[پە: باچ، باج]]
(نا.) باڵندەیەکی گۆشتخۆری وریای خێرایە، نیزیکەی سی چل سانتیمەتر درێژ دەبێ، باڵی کورت و باریکە، دندووکی خوارە و بەرسینگی پەڵەپەڵەی ڕەشی تێدایە. ((سیا بازێک بووم، سیا بازێک بووم لە ئەوجی گەردوون، تیژ پەروازێک بووم)). (پیرەمێرد- ٢٣١). تێبــ.- آ) ئەم باڵندەیە دەتوانێ مەلانی تر بە عاسمانەوە ڕاوکا، بۆیە پاتشا و گەورە پیاوانی قەدیمی وەکوو یەکێک لە کەرەستەی نێچیرەوانی بەخێویان دەکرد و لە بارەگا و دیوەخانەکانیان کاربەدەستی تایبەتی بۆ نیگاداری و خزمەتی تەرخان دەکرا. ب) باز چەند جووریکی هەیە؛ تەوار، تەڕلان،جوڕڕە، توولک، فەرخ. (تم: سجادی، کوردەواری- ١٥٦) ج) ((باز (باڵندەی ڕاوی) و باشە (واشە) کە ئەویش باڵندەیەکی دیکەی ڕاوییە، هەردووکیان یەک مەعنایان هەیە و دەبێ لە (ڤەزە) بە مانای (بڕندە)وەرگیرابێ کە ئەویش لە مەسدەری ئاوێستایی (ڤەز) یانی (بڕین) وەگیراوە.)) (تم: معین، بورهان، ج١، ل-٢١٧، پەراویزی ژمارە ٧) دوکتۆر معینیش ئەمەی لە (پوورداوود) فەرهەنگی ئێرانی باستان، ج١، ل ٣١٤ خواستۆتەوە). *قوش.
١- باپێچ
[[با + پێچ]]
(نت.) ئەو شوێنەیە کە (با) لەبەر ئەوەی تووشی بەرهەڵست (کێو، شیو، دۆڵ و...) لە ڕێگای خۆی لادەدا و بە لایەکی دیکەدا دەڕوا و دەیکاتە گێژەڵووکە و گەدەلوول.
١- باڕ
[[؟]]
(س.) ناکامڵ، پێنەگەیشتوو، جحێڵ. تێبــ.- آ) ئەم وشەیە تەنیا بۆ پەلەوەر و باڵندە بەدکارێ کە دەوری (زەڕنەقووتەیی) تەواوکردبێ بەڵام هێشتا نەبووبیتە باڵندەیەکی کامڵ و سەر. باڕەکەو، بارە هەوێردە، باڕۆکە. ((قەل سەت ساڵ باڕە)). ب) وادەزانم ئەم وشەیە دەگەڵ (پورنای) زمانی پەهلەوی خزمایەتێکی هەبێ کە بە مانای جحێڵ و ناباڵقە.
١- باڕێزە
[[؟]]
(نت.)، (هلخۆشناوەتی) گیایەکی لاسکی درێژ و ڕەش باوە، گەڵای ورد و سێ گۆشەیە، وە کەرەوز دەچێ، لە شاخان لەو شوێنانەی کەمێ ئاویان هەیە، شین دەبێ. تێبــ.- لە کوردستان ئەم گیایە بۆ نەخۆشی (میزگیران) کەڵکی لێ وەردەگیرێ و دەڵێن یەکاویەکە. ((باڕێزە شین بوون بە شاخانەوە+ با گولە بمرێ بە داخانەوە)) (فۆلکلۆر). *خاڵەڕەش، خاڵەڕەشە.
١-بازوو
[[ست: بازوو. پە: بازووك]]
(نا)، (سیم) یەکەم بەشی دەستی ئینسان لەلای شانی ڕا، ئەو بەشەی دەست کە دەکەوێتە نێوان شان و قۆڵ * باهوو، باهۆ. باسک: « بازوەم جەتار، بلور ڕەخشان» «مەیگوون لەب چو لەعل، دانەی بەدەخشان» .(خانا-٧٦)
١-باقۆ
[[؟]]
(نا،) (مک)، جۆرێک ماسی بێ پووڵەکەی بێ دڕکە. دەمی لەباتی وەکوو ئەوەی ماسی دیکە لە لەشی باریکتر بێ، پانترە و جوتی سمێلی یەک داوی ئەستوور کە لە هەر لایەکەوە دە سانتیمتر درێژ دەبێ لەولاولای لغاوەی ڕواوە، گۆشتی زۆر خۆشە بە شەرتێ پارچەیەک چەورایەک چەورایی کە لە سەلکی ڕا بە سەر تیغەری پشتیدا تا سەر کلکی گرتووە، فڕێ بدرێ تا بۆنی نەمێنێ.شیعە خواردنی گۆشتی ئەم ماسییەیان بەلاوە حەرامە.(عا.) جوڕڕی. *نەققە.
١-باقە
[[ند.]]
١-دەنگی گیسک و کاریلە. ٢-(مج.) دەنگی گریانی منداڵی ساوا.
١-باڵ
[[ست: پەرێنە.، پە: پەر، پەرەك]]
(نا) ١-ئامرازی فڕینی مەل و پەلەوەر و حەشەڕات. تێبــ.- باڵی مەل و شەمشەمە کوێرە لە شوێن دەستیانە و ئی مێش و مەگەزان بەیەکێ لە دوو ئاڵقەی دوایی سینگیانەوەیە.*(بک.) پەڕ. (زا) پەل (ەس) : پەلەوەر. (هو) باڵی ٢-دەستی ئادەمیزاد لە سەر شانی ڕا تا دەگاتە سەری قامکان. (*جنو) بال. (هس.: پیل). ٣- هەر یەک لەو دوو پارچە پانانەی کە بۆ لەنگەر ڕاگرتنی فڕۆکە بە لا تەنیشتەکانیەوە نووساون. «سمێل باڵی تەیارێ+ بەدەوەێ دا دێتە خوارێ». (فولکلۆر). ٤-واحدی پێوانەی درێژایی، لە سەری لوتەوەیە هەتا سەری پەنجە ی ناوەڕاست: ئەو گوریسە حەوت باڵ درێژە. تێبــ. – وشەی (پەڕینە) ی ئاوێستایی بە مانای (فڕین) یش هاتووە. باڵ بە سەر کێشان: -(کن) ١-بڵاو بوونەوەی شتێک بەسەر شوێنێدا: تاریکایی باڵی بەسەر هەموو لایەکدا کێشاوە. ٢-تم: خستنە ژێر باڵ/٢: وەکوو جوامێران باڵی بە سەر ئەوهەتیوانەدا داکێشا و نەیهێشت پەرتەوازە بن. چوونە بن باڵ: (کن.)، شانی خۆ خستنە بنە نگڵی کە سێکی ناتوانێ لە جێی خۆی هەستێ ٢-خۆدانە پەنای کەسێک ٣- تم: دەست دانە باڵ* چوونە ژێر باڵ. چوونە ژێر باڵ: - (کن)، تم: چوونە بن باڵ. خستنە بن باڵ: (کن) تم: خستنە ژێر باڵ. خستنە ژێر باڵ: (کن) ١-پەنادانی یەکێک. ٢-پاراستنی کەسێک لە مەترسی یا لە دەست درێژی خەڵک *باڵ بەسەر کێشان / ٢، خستنە بن باڵ، گرتنە بن باڵ، گرتنە ژێر باڵ. دەست دانە باڵ: (کن.)، یارمەتیدان *چوونە بن باڵ /٣. گرتنە بن باڵ: (کن.) تم: خستنە ژێرباڵ. گرتنە ژێر باڵ:(کن.)، خستنە ژێرباڵ. لە شەققەی باڵدان:(کن.) هەلفڕینی بە گوڕی باڵندە و پەلەوەر بەجۆرێ کە دەنگی وە یەک کەوتنی سەر باڵیان دەبیسترێ، ((...کچی شامەڵشای پەریان جلەکانی خۆی دەبەر کردەوە و بوو بە کۆترێک و لە شەققەی باڵانی دا...)) (فولکلۆر).
١-باڵەبان
[[؟] ]
(نا) باڵندەیەکی ڕاوکەرە، لە باز بچوکترە، باڵ وکلکی درێژن، ڕەنگی کەوییە و پەڵەپەڵەی ڕەش و سپی تێدایە، تیژ باڵ و خێرایە، (عا.) سەقر. چەرخ،(سن.) باڵەوان.
٢- باب
(س.)، (کئێر.) ١- شایان، لاییق (بۆ شتێک). ٢- ڕێ و شوێن. ٣- دەستە، جەماعەت. نۆکەرباب. بابی ددان- (سن.) هەر خواردنێکی بە دڵی ئینسان بێ، هەر شتێکی دەگەڵ سەلیقەی کەسێ ڕێک بکەوێ *باو، مۆد.
٢- بار
(نا.) ١- چلۆنایەتی و شێوەی هەڵکەوتنی شتێکی ماددی. فەڕشەکە بە باری خۆیدا ڕاخەن. ٢- حاڵەتێکی کارێک بەخۆیەوە دەگرێ. ئەم ئیشە بە بارێکدا بخەن. ٣- (نمس.) ئامادەیی، قابیل بوون بۆ...، بەکاری... هاتن. ئەوەی لە باراندا نییە.
٢- بارانە
[[بار + ئانە]]
(نت.) ١- پارەیەکە کاروانسەرادار و خانچی لەو (بار)انەی دەستێنن کە بۆ ماوەیەک (شەوێ یا زیاتر) لە (خان)ەکانیان دەخرێن، بەپێی ژمارەی (بار)ەکان و ئەو (شەو)انەی دەمێننەوە زیاد و کەم دەکا. ٢- باجێکە دەربەگ و دەسەڵاتداران بە ژمارەی بار لەو کاڵانەیان دەستاند کە بە مەڵبەندی دەسەڵاتیاندا تێدەپەڕی.
٢- بارەپێمەڕە
[[بار + ئە + پێمەڕە]]
(نت.)، (مک.) بچێتە خوارەوە. قووڵکەیەک لە هۆو قولینچکە هەلقەنن دوو سێ بارەپێمەڕە قووڵ بێ.
٢- باز
[[پە: ڤاز]]
(نا.) ١- بەگوڕ بەرزبوونەوە لە شوێنێک و خۆ فڕێدانە شوێنێکی دیکەی دوورتر. ئەنجامی بازدان. ٢- تم: سێ باز. *(مک.) بازد. (زا.) ڤاز. (جنو.) واز. تێبــ.- بە لای منەوە ئەسڵی وشەکە (بازد)ە و دەنگی (د) یەکەم لەبەر قورسی لەم شوینەدا و دووەم چونکوو دەگەڵ مەسدەری (دان) سەرف دەکرێت، لەسەر زمانان سواوە.
٢- باغە
[[؟]]
(نا.) ماددەیێکی نەرمە وەکوو هەویر، لە (نێتڕۆسێلۆلۆز) و (کافوور) درووست دەبێ بەهەرشکلێکی ئارەزوو کەلوپەلی ژیانی ئیمڕۆی لێ دروست دەکەن، ئەگەر بەئاگری ڕابدێرن نەرم دەبێتەوە، زۆرزوو گڕ دەگرێ: تەسبیحی باغە، دار جگەرەی باغە، بازنەی باغە.
٢- باقۆ
[[؟]]
(نا،)، هەنجیرێکی پێش ئەو ی بە چاکی بگا، وەری بێ.