تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



بای وادە
(نت.) تم: بای وەعدە.
بای وەشت
(نت.) بایەکی سووکە کە بارانی بەدواوە دێت.
بای وەعدە
[[کو. عا.]]
(نت.) بایەکە هەژدە ڕۆژی بمێنێ بۆ نەورۆز هەڵدەکا و بەفر دەتوێنێتەوە. (( بای وەعدە بەفری بردەوە یەخبەندی کردەوە + خەمڵیوە گوڵ، وە شەڕاڕاتی جەمرە مردووە))، (حاجی: گم، ل-٣٣).
بای ڕە گوێیان نیشتووە
(کن.) خۆی لێ گۆڕاوە، مەغروور بووە.
بایوق
«نا.»، «سن.» تم: بایەخ
بایی
[[٣-با/٥-+٣- ئی]]
«ست.»، «کعر.» تم: بادیهەوا.
بایینجان
[[؟]]
«نا.» ١- ا» گیایەکی دەسچێنی ساقەت ئەستووره، گەڵای پان و درێژۆکەیه گووڵی وورد و بنەوشه، ساڵه و ساڵ بۆ خاتری بەرەکەی د ەچێندرێ، تۆوێکی زەردی وردی هەیه. ب»، «کعر» بەری ئەم گیایه کە زیاتر درێژۆکەیه بە شکڵی خەیار، ڕەنگی پێستەکەی بنەوشی مە یلەو ڕەشه و بەشێوەی جۆر بە جۆر - چێشت، سوورکراوه، ترشیات، مرەبا- دەخورێ. *«مک.» بایینجانی ڕەش - «سن.» بامجان. ٢- «مک.» ١» گیایەکی دەسچێنی یەکساڵەیه گەڵای گرنج گرنج و بۆ نخۆشه. ب» میوەی ئەم گیایه، سوور و گۆشتن و خڕه «هەندێ جار بە ڕ نگی زەردی کارەبایی وبە شکڵی هەرمێ دەبیندرێ» تامی ترشە، دەکرێته چێشتەوه، بەکاڵی و به برژاوی دەگەڵ کەباب و هەروهەها به زەڵاتە ش دە خورێ. *«مک.» بایینجانی سوور. «بک.» باجانی سوور. «کعر.» تەماته. «سن.» بامجان فەرەنگی.
بایینجانی سوور
«نت.»، «مک.» تم: بایینجان /٢-ب.
بایینجانی ڕه ش
«نت.»، «مک.» تم: بایینجان /١-ب.
بایەخ
«نا.»، «کعر.» ١- تم: ئیعتیبار، ٢. ٢- «مج.» ئەهەمیەتێکی ئینسانێک لەبەر چاوی خەڵکی هەیەتی. هس -5- با، «بک.» بەها». *«سن.» بایوق «تم: مردۆخ، ج١، ل-١١٥» .
بایەخدار
«ست.» حاڵی هەر کەسێ یا شتێ ئەهەمیەت و ئیعتباری هەبێ.
بایەقوش
[[=تو. بایقوش]]
«نا.» تم: کوندە بەبوو «بایە قووش بەرشی جەشین و زاریش» «بڵبڵ بێزار بێ جه بێ قەراریش» «خانا - ٦٦٧»
بایەیەخ پێدان
«مست.، لا.» تم: ئەهەمیەت پێدان.
برای دایک و بابی
ئاد میزادێکی نێرینه که دەگەل ئادەمیزادێکی دیکە لە دایک و بابێک بن.
بن باخەڵ
«نت.»، «کعر.» تم: بنەنگڵ.
بن بار
«نت.» تەمبەڵیتێکه له ژێربارەوه دەخرێته سەر پشتی وڵاخ. // سەربار.
بن باڵ
[[ بن/8+1-باڵ/2]]
«کعر.» 1- بنەنگڵ:: «هەردە ستی دایه بن باڵی کابرا، ڕاستی کردەوە و داینیشاند و پێی گوت یاڵلا نانەکە ت بخۆ «. 2- تم: خاڵگه.
بنه بان
[[بن/6+3-ئه/2+1-بان/3ج]]
«نت.» ئاخرین شوێن له جێگەیێکی مەحدوودا.:: تابنەبانی ئەشکەوتەکه چووین. ئەو کتێبــ.ەی بن بانێم بۆ بێنه.
به بارێکا خستن
[[به/3+2-بار/1+ێكا «یه‌ك+3-ئا/1» ]]
مست. مت.»، «سیم.» لابەلا کردنی کارێک، له ڕاوەستاوی «رکود» ڕزگار کردنی مەسەلەیەک.:: هێنده ساوە ساوی لێ مەکەن و ئیشەکه هەرچی زووتر به بارێکا بخەن.* «مک.» به لایەکدا خستن.
به باڵاگرتن
مست. مت.»، جلوبەرگی درواو، یا قوماش به بەژنی ئینسانێک پێوان بۆ زانینی گەوره و بچووکی و درێژی و کورتی «بۆ جلکی حازر» و زانینی ئەندازەی «بۆ قوماش» * به باڵا بڕین.