تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باڵوون
[[له فرەنسی:بالۆن كه ‌له «پالۆن» ی ئیتالی وه‌رگیراوه]]
«نا.»، «کئێر،» تم: باڵا فڕ تێبــ.- ئەم وشەیه لەهێندێ زمانی ئورپاییدا بەمانای «کوره» یەکی گەورەیه که له قوماشی تایبەت دروست دەکرێ و پڕی دەکەن له «غاز» ێکی سووکتر لە هەوا و بەرز دەبێتەوه بۆ ئاسمان، بەڵام له موکریان ناوێکه بۆ «فرۆکه» وادەزانم چونکوو بۆ یەکەم جار فڕۆکه لەجلگەی شەڕی یەکەمدا هاتۆته ئاسمانی موکریان ناوێکە بۆ (فڕۆکە) وادەزانم چونکوو بۆ یەکەم جار فڕۆکە لە جەنگەی شەڕی یەکەمدا هاهۆتە ئاسمانی موکریان و ئەو کاته لەشکەری عوسمانی لێ بووه، ئەم ناوه بەمانای فڕۆکه لە زمان ئەوانە وه کەوتۆته سەرزمانی کوردان، ئاشکرایە کە لەباری زانستەوه جیاوازی زۆر له نێوان «باڵوون» و «فڕۆکه» دا هەیه.
باڵوێز
(نا)، تم: باڵیۆز.
باڵوێز خانە
(نت).تم: باڵیۆزخانە.
باڵوەرە
[[٣- با/٤+لۆرە (ند.)]]
(نت.)، (کعر.) جۆرێ گۆرانی کوردییە. تێبــ. - ژنانی کورد، کاتێ لە چیا و شاخ و داخان بە دەم ئیش، ڕۆیشتن یا دانیشتن ماندووو حەساندنەوەدا، گۆرانی دەڵێن گەردەنی خۆیان دەکەنە ئامرازی مووسیقا بۆ پەنجەکانی د ەستییان گرد دەکەنەوە و بە هەوای گۆرانیەکەی دە یڵێن لە دەمارەکانی ملیان دەدەن و لە (گەرو)شیان هەر بەعەینی هەوا دەنگی (ئەو وە وە،...،...) دەردەخەن و لەنێوان پەنجە لە گەردن دان و(ئەوەوە) دا وشەکانی گۆرانیەکەیان درێژ دەبێتەوە و پیاو کەمتر تێی دەگا. جاروبارەش کە دوو دەستە کچ یا ژن لە و شانەوشانی شاخێ یا ئەوبەرەوبەری دۆڵ و د ەڕەیەک تێک هەڵد ەگون، دەستەیەکیان د ست دەکا بە (باڵۆڕە لێدان) و ئەو ی دیکەشیان بۆی دەگێرێتەوە و لە ناو یانا دەبێتە بەین بڕکێ و هەر دەستەیەی تێدەکۆشێ (بالۆرە)ی درێژ تر و خۆشتر بێ. ٢-(مج) قسەی بەقەو کە کەس تێی نەگا.
باڵچۆغە
[[؟]]
(نا). ئەو جێگایەی شیر دەستی پێ دەگرن. د سکی شمشێر. «.... دەستت بۆ باوێمە سەر باڵچۆغەی شێران، کێلانانت بۆ بەجێ بێڵم لە بنە بانێی (دمدمییە). (تحفە، ب١، ل-٢٠٢)
باڵۆڕەلێدان
(مست. مت.) بە شێوەی بالۆرە گۆرانی کوتن.
باڵیشمه
[[؟]]
«نا.» دارێ یا دارانێکن که بەسەر دیواری خانوودا درێژ دەکرێن و ئەو سەرەوسە ری دارەکانی دارەڕای خانوویان دەخرێته سە ر، تا ڕاستەوخۆ قورسایی نەکەوێته سەر دیوارەکه. تێبــ.- بەلای منەوه ئەو وشەیه دەگەڵ «بالیشنە» ی زازایی به مانای بالیف، سەرین «تم: ژابا- ٣٦» یەکن، له ڕاستیشدا داری دار ەڕا سەر دەکەنه سەر «باڵیشمه» هەر وەکوو مرۆڤ سەر وەسەرین دەکا.
باڵیۆز
«نا.» ١- نوێنەری دەوڵەوڵەتێک لەلای د ەوڵەتێکی دیکه. ٢- بەگشتی هەرکەسێک لە دەوڵەت یان کەسێکەوه پەیامی بۆ دەوڵەت یان کەسێکی تر بەرێ. *ئێلچی، باڵوێز، سەفیر، قاسد. تێبــ.- عوسمانی ئەم وشەیان لەقاڵبی «بالیۆس» دا لەزمانی ئیتالی یا یۆنانی خواستۆتەوه و بەشکڵی «باڵوێز، باڵیۆز» هاتۆتە ناو زمانی کوردی.
باڵیۆزخانه
«نت»، «تت»، ئەو خانوو بەرەیەی د ەزگا و دائیرەی سەفیری دەوڵەتێکی له وڵاتێکدا، لێ دادەمەزرێ.:: باڵوێزخانەی عێڕاق لە مۆسکۆ. *باڵوێزخانە «کعر»، سەفاڕەت، «کئێر،» سەفاڕەتخانه.
باڵێ
[[محر. عا.:بلی]]
«بن»،«مک» تم: بەڵێ. تێبــ.- هەرچەنده ئەم وشەیە هەر وشەی «بە ڵێ» یه، بە ڵام شێوەی تایبەتی بەدەمدا هاتنی وای لێکردوه کاری «بەڵێ» نەکا و گاڵتە پێکردن و سەرسووڕمان بگەیێنێ.
باڵەتەپێ
[[١- باڵ+/٣-ئه/٢+٢-ته‌پ+ئی]]
«نت» «سیم، سن» تم: باڵەتەپه.:: ئەم قەلە باچکەیه باڵەتەپێی «باڵەتەپەی» بوو منیش گرتم. تێبــ.-١. وا وێدەچێ «ئێ» ی دوایی ئەم وشەیە و وشەی تری لەم چەشنەش، یا ئەسڵی «ئێن» بێ یا لە ئەسڵا (ئێن) بووبێ، کە وشەکه دەبێته (باڵە تەپێن) بەمانای تەپەتەپ بە باڵ کردن. ب). من له بەرگی یەکەمی ئەم قامووسەدا «ئێن» م نووسیوه بەڵام هەستم بە م کارەی که لەم وشەیه و هاوچەشنەکانیدا، «ئێ» د ەیکا، نە کردو ه و نەمنووسیوه.
باڵەتەپە
[[١-باڵ/١+ ٣-ئە/٢+ تەپ (ند.) +، ٥-ئە/١]]
(نت.)، (مک.) باڵ لێکدانی پەلەوەرێک کە تەقەلای فڕینێتی و توانستی نیە. تێبــ. - ئەم باڵندەیە یا هێشتا ساوایە و فێرە فڕین نە بووە، یاخۆ باڵی ئارازێکی پێگەیوە و پەکی فڕینی خستووە، بۆیە باڵەکانی لێکدەدا و نەپەتەپی لێوە دێ. *باڵەتەپێ، باڵەفڕکێ، باڵە فڕێ.
باڵەخانه
[[باڵا/٢+خانه]]
«نت»، «مک، سیم، سن»، ژوور یا چەند ژوورێ که له سەرەوەی خانوو دروست دە کرا «چونکو خانووی کۆنی کوردەواری زیاتر یەک نهۆم بوون.»، «... جا ناردیه کن کوڕی خۆی: ڕۆڵه تەدارەکم بۆ گرتووی، ڕۆڵە ڕۆژی جومعە ی دەبێ وارید ببی بە کۆشک و باڵاخانەی خۆت» » (تحفه، ب١، ل- ٢٢٥». *«سن.» سەر خان «جنو.» باڵاخۆنه.
باڵەشۆڕێ
[[-به‌ر١+٣-ئه‌/٢+شۆڕ+ئی]]
«نت»،«سن» تم: باڵەشۆڕه. تێبــ.- بۆ کەرتی «ئێ» تم: باڵەتەپێ «تێبــ.- ب».
باڵەفرێ
[[١-باڵ/١+٣-ئه/٢+فڕ+ئێ]]
«نت»، تم: باڵەتەپه. تێبــ.- بۆ کەرتی «ئێ» تم: باڵه تەپێ «تێبــ.- ب»
باڵەفڕکێ
[[1١-باڵ/١+٣-ئه‌/٢+فڕ «فڕین» +٥-ئه‌/١]]
«نت» فڕینی کەم ماو ەی مەلێکی تازە باڵی گرتبێ. هس.: باڵەتەپه.
باڵەکەو
[[باڵا/١+٢-كه‌و]]
«نت»،«مک» له «کەو» و بێژینگ دانی خەرمان پاش سوور کردنی بۆ ئەو «چەت» ی لێ جودا بێتەوه. تێبــ.- ئەم کارەبه پێوه د ەکرێ و «کەو» ه کەوەکە بە قەد باڵا بەرز دەکرێتەوه.
بای باڵدان
(مست. لا) پیاسە و ڕۆیشتنی لەسەرخۆ و بە نیازی ئیسڕاحەت و هەوا خۆری. ٢- بەرهەمی جووڵاندنی هەوا بە ئامرازێکی دەسکرد. بای پانکەش هەر گەرمە. ٣- گاز (غاز)ێکی لە زگی ئادەمیزاد و هەندێ گییانداری ترا، لە دەروونی (دەزگای عەزم)دا کۆ دەبیتەوە. تێبــ.- ئەم (غاز)انە ئەگەر لە (مەعدە)دا بن بە ڕێگای گەروودا (گرپ و قڕقێنە) و ئەگەر چووبنە ناو (ڕیخۆڵە)کانیش، ئەوا بە ڕێگای خوارەوەدا (تڕ، تس) دەردەچن، منداڵەکە بایەکی لێ بۆوە دایکی چەپۆکێکی پێدادا. ٤- یەکێکە لەو چوار (عنسر)ەی کە زانایانی پێشوو وایان دانابوو هەموو شتێکی ئەم دنیایە دەچێتەوە سەر ئەوان (خاک، ئاو، ئاگر، با). ٥- لووت بەرزی، غروور.
بای سوور
(نت.)، (مک.) نەخۆشێکە تووشی پێستی لەشی ئادەمیزاد دێت و دەیپەنمێنێ و ڕەنگی سوورێکی مەیلەو بۆر هەڵدەگێڕێ، ئاوساویەکەی تا توێژی بنەوەی پێست دادەخرێ، زیاتر لە دەم و چاو دەدا و یەک لەیەکی دەگرێتەوە، میکڕۆبی ئەم ئەخۆشیە (سترێمیتۆکۆک streprocoque) ە و بە زاراوەی پزیشکی نەخۆشیەکە (Erysipele)ی ناوە. * بای مەمبارەک. (سن.) بنەوشی. (جنو.) بای سۆر. تێبــ.- لە کوردەواریدا بۆ چاک کردنی ئەم نەخۆشییە (چاکتایبەتی لە گەلێ شوێنی کوردستان هەن، نەخۆش لە ڕۆژێکی چوارشەممۆدا دەچێتە سەر (چاک)ی و گیسک یا کەڵەبابی لە ناو (قسن)ەکەیدا دەکوژێتەوە و هەندێ لە گکی سەر (چاک)ەکە تێکەڵ بە خوێنەکەی دەکا و دەو جێگایانەی لەشی دەدا کە بای سووری گرتووە. ٧- (مج.) آ) هیچ. بێ فایدە. ((ئەگەرچی قەننەکەی تۆ کارەبایە)) (( بەڵام تەرکی بکە، ئەم کارە بایە)) (نالی: گم-چ) با هەر قسە بکا وەبزانی بای دێ.
بای مەمبارەک
(نت.)، (مک.) تم: بای سوور. مۆری محەممەدی خات بە سێ بای مەمبارەکێتی.