تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



باپیرە
[[باپیر + ئە]]
١-(نت.) تم: باپیر. ٢- (باپیرلە حاڵەتی بانگ کردنا، تم: بابەگەورە. تێبــ.- جیاوازێیەک لە نێوان مانای ئەم وشەیە و هاوماناکەیدا هەیە، هەرچی (بابەگەورە) تەنیا منداڵ کاتی ڕووی قسە دەکەنە باوکی باوکیان یا بانگی دەکەن، بەکاریدێنن و هەرچی (باپیرە/٢)شە، هەم منداڵ بۆ مەبەستی سەرەوە دەکاری دەکەن و هەم باوکی باوکیشیان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی خۆی بەرامبەر نەوەکانی دەیڵێی.
باپیرە گەورە
[[باپیر + ئە + گەورە]]
(نت.) باوکی باپیری کەسێک، باپیری بابی کابرایەک، پشتی سێیەم، ئەگەر لە باوکی کەسێک ڕا دەست پێ بکرێ و چوارەم ئەگەر لەخۆیەوە حیسابی کەین.